قائانی هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش لە ئەمریکا دەکات

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس
SNN
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزدا، هۆشداریدەدات لەوەی لە ناوخۆی ئەمریکادا هێرش ئەنجامبدەن.
قائانی ئەمڕۆ هەینی، لە وتارێکیدا وتی: لەناوخۆی ئەمریکا هێرش دەکەین، کردارە دوژمنکارەکانی ئەمریکا وا لە هێیزەکانی قودس و هێزە بەرهەڵستکارەکانمان ناکات لەو ئاڕاستەیە لابدەن کە گرتوویانەتەبەر.
ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، تەنیا دوو رۆژی ماوە و بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی دەکەن.
دوێنێش سیستمی دژە مووشەکی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا جێگیرکرا، کە لە رابردوودا چەندین مووشەک ئاراستەی ئەو فڕۆکەخانەیە کراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









