زیاتر لە 17 ساڵە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك چاوەرێی رێگاپێدان دەكەن بۆ دروستكردنی خانوو

SNN- بڕیار محەمەد
لە ساڵی 2002 خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكان چاوەڕێی دەكەن حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگایان پێبدات بۆ دروستكردنی خانوو لەسەر زەوییەكانیان سەرۆكی لیژنەی شاروانیش لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت بە هەموو توانامانەوە پشتگیری لە خاوەن زەویەكانی گەرەكەی هەشتی حەسارۆكان دەكەین و پێمان وایە حكومەتی هەرێم غەدر لەو هاووڵاتیانە دەكات.
عەلی ئیسماعیل، یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەی ئەمڕۆی گەرەكەی هەشتی حەسارۆك بە SNNی راگەیاند: ئێمە زیاتر لە 17 ساڵە چاوەرێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین رێگاپێدانمان پێبدەن بۆ ئەوەی بتوانین خانوو لەسەر زەویەكانمان دروستبكەین، ئێمە نە داوای خزمەتگوزاریمان كردووە نە داوایی هیچی ترمانكردووە، تەنها دەڵێین رێگا پێدانمان پێبدرێت.
وتیشی “ناكرێـت حكومەت باج و زەریبەمان لێوەردەگرێت كەچی رێگاش نادات و خانوو لەسەر زەویەكانمان خۆمان دروستبكەین، لە كوێی دنیادا هەبووە تۆ ڕێگا نەدەیت لەسەر زەویەكەی خۆت خانوو دروست بكەیت و پارەی زەریبەشم لێوەربگیرێت هەمووی دوو مانگ نابێت زیاتر لە 170 هەزار دینار زەریبەم داوە”.
لای خۆشیەوە لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شاروانی و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئێمە بە هەموو شێوەیەك پشتووانی لە داخوازیەكانی گەرەكی 8ی حەسارۆكان دەكەین و پێمان وایە غەدرێكی گەورە لە هاووڵاتییانی ئەم گەرەكە كراوە بۆیە هەر بەیانی كە دەوام لە دامودەزگاكانی حكومەت دەستی پێكردەوە لیژنەیەك دروستدەكەین و بەدواداچوون بۆ كێشەی ئەو هاووڵاتییانە دەكەین.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









