وردەکاری رووداوەكەی دوێنێی دێگەڵە کە بەهۆیەوە سێ کەس کوژران

SNN- بڕیار محەمەد
زانیاری نوێ لەسەر هۆكاری دروست بوونی كێشەكەی گوندی ئەشكەوت سەقای ناحییەی دێگەڵەی سنوری قەزای كۆیە ئاشكرا دەبێت، بەپێی وتەی دانیشتوانی گوندەكە ماڵی سالار ئاغا زەویەكەی تەنیشت ماڵی خاڵ جەلال دەكێڵن و ئەوانیش رێگری لە ماڵی سالار ئاغا دەكەن و بەهۆیەوە كێشەكە دروست دەبێت و لە ئەنجامدا حەوت كەس دەبنە قوربانی .
هەرێم سەعدی، دانیشتووی گوندی ئەشکەوت سەقای كە تیدا كێشەكەی لێ روویداوە بەم شێوەیە چیرۆكی رووداوەكە بۆ SNN دەگێڕێتەوە و دەڵێت، رۆژی چوارشەمەی هەفتەی رابردوو ماڵی سالار ئاغا زەویەكەی تەنیشت ماڵی خاڵ جەلال دەكێلن و ماڵی خاڵ جەلالیش رێگری لە ماڵی سالار ئاغا دەكەن بەهۆیەوە گكێشە دروست دەبێت شەوی دواتر هەردولا دادەنیشتن و كۆتایی بە كێشەكایان دێت، بەڵام بەیانی رۆژی هەینی 1ی1ی 2021 جارێكی تر لەسەر هەمان زەویی كێشەكە روودەداتەوە لە ئەنجامدا خاڵ جەلال و دوو لە كورەكانی دەكوژرێن، و كورێكی سەركار ئاغایش دەكوژرێت و سێ كەسیی دیكەش بریندار دەبن، هەروەها ئێستا لە بنەماڵەی خاڵ جەلال تەنها یەك كوریان ماوە ئەویشیان دیار نییە دەستگیریش نەكراوە .
لای خۆشیەوە عەلی عەبدوڵا، بەرێوبەری پۆلیسی قەزای كۆیە بە snnی راگەیاند تاوەكو ئێستا لێكۆلێنەوە لە رووداوەكە بەردەوامە و ئەو سێ كەسەی بریندار بوون لە ئێستا لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر لەژێر چارەسەری پزیشكیدان و بە فەرمانی دادوەریش دەستگیر دەكرێن دوای چاكبوونەوەیان.
شایەنی باسە ئەمە جاری یەكەم نییە لەسەر كێشەی زەوی و زار رووداوی لەم شیوەیە رووبدات لە ماوەی چەند ساڵی رابردووش رووداوی لەمشێوەیە لەو گوندە روویانداوە، هەروەها ماڵی سەركار ئاغاش بەهۆی دوژمنداریەوە هاتوونەتەوە ئەو سنورەكە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









