یەكێتی مامۆستایان: بە بێ دابەشكردنی مووچە ناکرێت خوێندن دەستپێبکرێتەوە

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات شانبەشانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابەشنەكردنی مووچە گرفتی سەرەكییە لە بەردەم دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن، بۆیە بە بێ دابەشكردنی مووچە هەر بڕیارێك بدرێت بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان ئەو بڕیارە جێگای خۆی ناگرێت و مامۆستایان پێوەی پابەند نابن.
عەبدولواحید محەمەد، سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوە نزیك بووینەتەوە لەو وادەیەی كە وابریارە پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەمەش هێشتا پێویستی بە بڕیاری كۆتایی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هەیە ئاخۆ تاچەند دەتواندێت بە بێ ترس بڕیاری دەستپێكردنەوەی خوێندن بدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك هەموو جارەكانی پێشوو ئێمە لە یەكێتی مامۆستایان هەمیشە داواكاری ئەوەمان هەبووە كە لەگەڵ بڕیاری دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڕیاریش لە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان بدرێت لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا، بۆیە پێمان وایە كە ئەگەر بڕیاری دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنیش بدرێت بە بێ ئەوەی بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچە بدرێت بە دڵنیاییەوە ئەو بڕیارە جێگای خۆی ناگرێت و مامۆستایان پێوەی پابەند نابن.
سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، كاتێكی زۆر بەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن تێپەڕیوە قەرەبووكردنەوەی ئەو كاتە زۆرەش كارێكی وا ئاسان نییە، بۆیە ناكرێت لەوە زیاتر پرۆسەی خوێندن دوابخرێت ئەگەر لە هەفتەیەكیشدا چەند ڕۆژێك قوتابیان ڕوو لەناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە لەوە باشترە هەر هیچ ڕۆژێك نەڕۆنەوە خوێندن، بۆیە ئەوەی بە ئێمە بكرێت كار ئاسان دەبین لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بەڵام بە دابەشكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









