نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی شاندی باڵاى حكومی ههرێم و سەردانی شاندی باڵاى سیاسی هەرێم بۆ بەغدا

لۆگۆى حكومهتى عێراق و حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئهندامێكى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: سەردانی شاندی سیاسی ههرێم بۆ بەغدا لە نزیكترين كاتدا ئەنجام دەدرێت، دهشڵێت: “لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاساى بودجه گرنگه شاندى باڵاى حكومهتى ههرێم بگەڕێنەوە بەغدا”.
محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی ئەنجوومهنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی راگەیاند: “سەردانی شاندی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسه حكومی و حزبییەكانی عێراق زۆر پێویست و گرنگە، دەبوو زووتر ئەو سەردانە ئەنجامبدرایە، دیارە بە چەند هۆكارێك سەردانی شاندی سیاسی بۆ بەغدا دواكەوتووە، بەڵام پێدەچێت لە زووترین كاتدا ئەو سەردانە ئەنجام بدرێت”.
وتیشى: “سەردانی شاندی سیاسی بۆ پاڵپشتی ئەو رێككەوتن و هەوڵانەیە كە شاندە حكومییەی هەرێم لەكاتی سەردانیان بۆ بەغدا ئەنجامیاندا به سهرۆكایهتى قوباد تاڵهبانى، بۆیە ناكرێت لەوە زیاتر سەردانی شاندی سیاسی دوا بكەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێكهاتەی شاندەكە، دانانی ئەجێندا و بەرنامە بۆ كۆبوونەوەكانیان پێویستی بە كات هەیە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا پێكهاتەی شاندەكە لە ئاستێكی زۆر باڵا دەبێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو: “شانبەشانی سەردانی شاندی سیاسی هەرێم زۆ گرنگیشە كە لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی و خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاساكە، جارێكی دیكە شاندە حكومییەی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم بگەڕێنەوە بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا وردەكاری ئەو بڕگە و ماددانە تاوتوێ بكەن كە پەیوەستن بە مافەكانی كوردەوە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق”.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە میدیاكانی عێراق ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە پێدەچێت لەم هەفتەیەدا شاندێكی باڵای سیاسی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









