
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات ئەمساڵ بەروارد بە پارساڵ و ساڵانی پێشوو رێژەی باران بارین بە شێوەیەكی گشتی كەمەی كردووەتەوە، بەڵام لە هەندێك پارێزگا زیادی كردووە، هەروەها مەترسی وشكە ساڵیش نییە تاوەكو ئێستا.
بژار ئەكرەم، وتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئەمساڵ بە شێوەیەكەی گشتی رێژەی بارانبارین كەمترە لە هەندێك پارێزگاش باران و بەرفر زیاتر باریوە بە بەراورد بە پارساڵ، تاوەكو ئێستاش هیچ وادەیەكە بۆ شەپۆلی باران بارین دیار نییە.
وتیشی “بەپێی ئەو داتایانەی لای ئێمە هەیە رێژەكە بەم شێوەیە لە هەولێر ئەمساڵ 74 ملیم باران بارین وە بە بەوارد بە پارساڵ 3 پۆینت 7 ملیم باران بارین زیادی كردووە و دهۆك 115 ملیم ئەمساڵ باران بارین كەمتر بووە، سلێمانی 7 ملیم باران بارین كەمتر بووە، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین ئەمساڵ رێژەی باران بارین كەمترە لە پارساڵ .
لەبارەی ئەگەری وشكەساڵی و ساڵی بێ بارانیشەوە وتەبێژەی كەشناسی ئاماژەی بەوە كرد، تاوەكو ئێستا بۆ بریاردان لەسەرە وشکەساڵی زووە لەبەر ئەوەی ئێمە تازە لە سەرەتایی وەرزی زستانداین و بۆیە ناتوانین بڵێین ئەمساڵ دەبێتە ساڵێكی بێ باران.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









