گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 4/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (4/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- برێستی لالیگا.
- گۆڵێکی درەنگی لویس سوارێز سەرەتای 2021 بە بردنەوە دەستپێدەکەن.
- لویس سوارێز لە خولەکی 90 سێ خاڵی نوێ بۆ پێشەنگی لالیگا دەستەبەر دەکات.
- ئەلاڤێس کەمێک پێش ئەوەی یاریەکە بە یاریزانێکی کەمترەوە بکات، یەکسانبوو.
- لۆرێنتی بەردەوامە لە گۆڵکردن و توانی یەکەم گۆڵی رۆخبلانکۆس بکات.
- دی یۆنگ و بردنەوەیەکی بچووکی یانەی بەرشەلۆنە لە هویسکا کە گۆڵی یاریەکە میسی دروستیکرد.
- ئێستا ماسلینهۆ پادشایەو گاریتانۆ لە یانەی بیلباو دوورخرایەوە پاش بردنەوە لە ئیلچی.
- بنزیمە هاوبەشێک لە هێڵی هێرشبردن دەدۆزێتەوە.
- ئەسینسیۆ و ڤازکوێز چارەسەری ئەو یارییانە دەکەن کە فەرەنسیەکە ناتوانێت گۆڵی تێدا تۆماربکات.

ئاس:
- بە پلانی B چێژ لە یاریکردن وەرگرە.
- ڤازکوێز وئەسینسیۆ و ناچۆ وەڵامی متمانەی زیدان دەدەنەوە.
- راهێنەرە فەرەنسیەکە ئەو پلانە دەگەڕێنێتەوە کە ساڵی 2017 توانی بەم دوو یاریزانە براوە بێت.
- دی یۆنگ یاری هویسکا کە لە کۆتایی ریزبەندی خولەکەیە، بۆ بەرشەلۆنە یەکلایی دەکاتەوە.
- رۆناڵدۆ پێلی تێدەپەڕێنێت و گۆڵی 758 دەکات.
- لە راڵی داکاری سعودیە یاریزانی ئیسپانی سانز قۆناغی یەکەمی بە پێشەنگی بە کۆتا هێنا.
- بە گۆڵی سوارێز ئاتلەتیکۆمەدرید 2-1 لە ئەلاڤێس دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- دی یۆنگ بڕیار دەدات.
- گۆڵێکی هۆڵەندیەکە رێگە بە بەرشەلۆنە دەدات لە 2021 بردنەوە تۆماربکات و چانسی خۆیان بپارێزن.
- میسی توانی یاری ژمارە 500 لە لالیگا بکات، کە تێیدا بەرشەلۆنە براوە بوو.
- گاریتانۆ لە پۆستی یانەی بیلباو دوورخرایەوەو مارسلینیۆ شوێنەکەی گرتەوە.
- سوارێز لە خولەکی 90 بردنەوە بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دەدات.

سپۆرت:
- گۆڵێک لە زێڕەوە.
- هویسکا 0-1 بەرشەلۆنە.
- گۆڵی دی یۆنگ کە لە پاسێکی نایابی میسییەوە پێی گەیشت، ساڵی 2021 یانەکە بە بردنەوە دەستیپێکرد.
- یانەی بەرشەلۆنە گێمی یەکەم یارییەکی نایابی کرد، توانی کۆنترۆلی یاریەکە بکات.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 2-1 لە ئەلاڤێس دەباتەوەو جارێکی تر سوارێز یەکلاکەرەوە بوو.
- ئاتلەتیک بیلباو 1-0 لە ئیلچی دەباتەوەو گاریتانۆ لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە سەرەڕای ئەوەی براوە بوو.
- کارلۆس ساینزی ئیسپانی لە قۆناغی یەکەمی راڵی داکار لە سعودیە پێشەنگبوو.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









