بۆچی هێشتا شێوە و لاشەی پاسی خوێندکاران گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە؟

وێنەی پاسەکە ئێستا و رابردوو
SNN
دوای تێپەڕبوونی 80 ساڵ، پاسی خوێندنگەکان هێشتا تازەکەی وەک یەکەم دانەی وایە و لە ساڵی 1939ەوە پشتی پێدەبەسترێت بۆ گواستنەوەی خوێندکاران.
زۆرترین ئەمانی هەیە بۆ گەیشتن بە خوێندنگە، 70 جار لە ئۆتۆمبێلەکان سەلامەت ترە، سەرەڕای ئەوەی ئەم پاسانە لە ناوەوە هیچ پشتوێنێکی سەلامەتیشی نییە.
لە ئێستادا لە ئەمریکا رۆژانە 26 ملیۆن منداڵی خوێندکار بەم پاسانە دەگوزرێنەوە بۆ خوێندنگەکانیان، ساڵی 1939 لە کۆنگرەیەکدا فرانک سیر کە مامۆستایەکی زانکۆ بووە، پێشنیازی ئەم پرۆژەیەی کردووە.
ساڵی 1939 لەلایەن ئامادەبووان و شارەزایانەوە 44 خاڵ وەک مەرجی سەلامەتی دیاریکران بۆ بەرهەمهێنەرانی پاسی خوێندکاران لە ناویاندا فراوانی و پانتایی ناو پاسەکەیە کە سەرنشینەکان بە ئاسانی بێن و بچن.
ئامادبووان رێککەوتن لەسەر رەنگی زەردی تاریک و رەشی قەتران، لەبەرئەوەی دوو رەنگی خێران بۆ بینین و ناسینەوە بەشێوەیەکی خێرا.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە لەنێوانی ساڵانی 2008 تا 2017 تەنیا 71 سەرنشین بەم پاسە گیانیانلەدەستداوە کاتێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، لە کۆی 26 ملیۆن خوێندکار کە رۆژانە بەم پاسە هامووشۆ دەکەن.
ئەم پاسە 7 جار لە هاوتاکانی خۆی تووندوتۆڵتر و قورس ترە، بەجۆرێک کە تووشی پێکدادانیش بێت زیان بە سەرنشینەکانی ناوی ناگات و زیانیان 1٪ کەمترە هەموو ساڵێک.
شارەزایان بۆیە رەنگ و شێوەی ئەم پاسە ناگۆڕن، چونکە تازە ئەم رەنگ و شێوەیە بووەتە جێی خێرا ناسینەوەی خەڵک و گەر بگۆڕدرێت، قورسە ناسینەوەی لەلایەن دەوروبەرەوە بەشێوەیەکی خێرا.
ئەم پاسانە هیچ پشتوێنێکی سەلامەتییان تێدا نییە، لەشوێنی ئەم سیستمە، کوشنەکان بەجۆرێک دروستکراون، هێزی پێکدادان دەمژن و ناهێڵن زیانی زۆر بە دانیشتوو بگات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









