ئێران بەرێژەی 21٪ پیتاندنی یۆرانیۆمی دەستپێکردەوە

سەرۆککۆماری ئێران لەدامەزراوەیەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی
SNN
حکومەتی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “وڵاتەکەی لە وێستگەی فۆردۆی ئەتۆمی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی 20% دەستپێکردووەتەوە کە پێشتر پەرلەمان ئەو یاسایەی بۆ دەرکردووە”.
عەلی رەبیعی وتەبێژی رەسمی حکومەتی تاران رایگەیاند “حەسەن رۆحانی سەرۆککۆمار فەرمانیکردووە بە دەستپێکردنەوەی پیتاندن بە رێژەی 20٪”.
بەوتەی رەبیعی “رێکخراوی وزەی ئەتۆم پێش چەند کاتژمێرێک دەستی بە کاری پێویست کردووە و غازی بۆ ناو وێستگەکە ناردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یەکەم بڕی غازی UF6بەرهەمدەهێنرێت”.
وتەبێژی حکومەتی ئێران راشیگەیاند “پێشتر لەوبارەیەوە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم-یان ئاگادار کردووەتەوە کە دەستدەکەن بە پیتاندن وەک ئەوەی لە رێککەوتنەکان زامن کراوە”.
عەلی رەبیعی دەشڵێت: “تاران پێیوایە کە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی نییە، بەڵام پەیوەستە بە جێبەجێکردنی وەک یاسایەکی پەرلەمانیی کە پەسەند کراوە”.
رۆژی 30ی تشرینی دووەمی ساڵی پار پەرلەمانی ئێران، رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاسای تایبەت بە زیادکردنی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وڵاتەکەی دا، هاوکات ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری راگرتنی پابەندبوونی وڵاتەکەیان بە پەیماننامەی “رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی” دەکەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
16كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









