“ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه حكومه‌تى هه‌رێم به لێبڕینى 21% ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت، ده‌شڵێت: “مووچه به لێبڕینى 21% دابه‌شده‌كرێت”.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ناوه‌ڕاستى مانگى كانونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات، بۆ ئه‌م مانگه‌ش دابه‌شكردنى مووچه به لێبڕینى 21% ده‌بێت”.
وتیشى: “لێبڕینى مووچه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تى دارایی داهاته‌كانى زیادیكردووه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، چونكه به‌شى زۆرى داهاتى هه‌رێم كه له فرۆشتنى نه‌وته‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت به دۆلاره”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌وه راستییه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره كه دۆخى مووچه و مووچه‌خۆران له هه‌رێمى كوردستان زۆر خراپه، بۆیه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزێته‌وه”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









