له گه‌رمیان حكومه‌ت و خاوه‌ن كارگه‌كان نرخى غاز وه‌كو خۆى ده‌هێڵنه‌وه و گرانى ناكه‌ن

كارگه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌گه‌ڵ گرانبوونى نرخى غاز له به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان لایه‌نى حكومى و خاوه‌ن كارگه‌كانیش بڕیاریاندا نرخى غاز گران نه‌كه‌ن.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “دواى گرانبوونى نرخى غاز له به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، جەلال نوری، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت و خاوه‌ن كارگه‌كانى غاز له گه‌رمیان كۆبووه‌وه”.
وتیشى: “جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیکردەوە لە رێگری لە گرانبوونی نرخی غاز لە سنوورەکە و ئەوەی خستەڕوو، گرانبوونی نرخی غاز بارگرانی بۆ ھاووڵاتییان دروستدەکات و ئیدارەی گەرمیان رێگە نادات خاوەنی کارگەکانی غاز لە گەرمیان نرخی غاز گرانبکەن”.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم باسی له‌وه‌شكرد: “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کارگەکان لەڕێگەی ئەو سەرچاوانەوە غازی شل ھاوردە بکەن کە نرخیان گران نەکردووە و نرخی غاز بە ھەمان نرخی پێشوو بگاتە دەستی ھاووڵاتییان، لای خۆشیانەوە خاوەنی کارگەکان ھاوھەڵوێست بوون لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەوەی غاز بەھەمان نرخی پێشووی بگاتە دەستی ھاووڵاتییان”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









