گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 5/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (5/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- قەیرانی راستی.
- یانەی ریاڵ مەدرید رایدەگەیەنێت ئۆفەر پێشکەشی رامۆس کراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانەش دەڵێن هیچ شتێک نیە.
- بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا دوو ساڵی تر کەمکردنەوەی مووچە بەردەوام دەبێت لە ریاڵ مەدرید و یانەکە لە ئێستادا خەون بە گواستنەوەی ئەلابا و پاو تۆرێس دەبینێت.
- بازاڕی گواستنەوە کراوەتەوە،لە دوێنێوە تا ئەم مانگە تەواو دەبێت، یانە ئەورپییەکان دەتوانن مامەڵەکانیان بکەن.
- یانەی بەرشەلۆنە لە پێشینەی فرۆشتنی یاریزانانە پێش ئەوەی گواستنەوەی ئیریک گارسیا رابگەیەنێت.
- یانەی بەرشەلۆنە رایدەگەیەنێت کە دوو لە شاندی هونەری یانەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

مارکا:
- نامەیەک بۆ پیاوە داناکان.
- یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئاتلەتیکۆمەدرید ئامادەکاری بۆ بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکەن.
- یانەی ریاڵ مەدرید وایدەبینێت کە پاو تۆرێسی بەرگریکاری یانەی ڤیاریاڵ تایبەتمەندی ئەوەی تێدایە لە داهاتوودا یاری بۆ یانەکە بکات.
- ئیریک گارسیا یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی ئامانجی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەیە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو.
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید بیر لەوە دەکاتەوە ولیان خۆسیە لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بە خواستن بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
- یانەی ڤالنسیا بەردەوامە لە ئەنجامی خراپ و لەگەڵ یانەی قادش 1-1 یەکسان دەبێت و ماکسی گۆمێز یانەکەی بە دوورگرت لە دۆڕان.
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ 20 ساڵی لەسەریەکە گۆڵ تۆماردەکات.
- لۆکاس ڤازکوێز رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ بکاتەوە.
- تۆنی فرێسکا پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت:”دەبێت بەرژەوەندی دەرەکی یانەکە لە کۆنترۆڵی بەرشەلۆنە بێت”.

ئاس:
- 10 ساڵ بە دڵخۆشی لەگەڵ زیدان.
- راهێنەرە فەرەنسیەکە لە ماوەی ئەم 10 ساڵە توانیویەتی 11 نازناو لەگەڵ یانەکەی بباتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی سۆلاری و لۆپتیگی شکستیانهێنا لە سەرکردایەتی یانەکە.
- یانەی بەرشەلۆنە لە کاتێکی درەنگدا تووشبوونی دوو لە شاندی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنێت بە بێ ئەوەی ناوەکەیان ئاشکرا بکات.
- یانەکە رەتیدەکاتەوە مەشق و راهێنان لە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجام بدات.

سپۆرت:
- نامەی پادشا.
- ئەفسانە میسی ئاهەنگ بۆ یاری ژمارە 750 لەگەڵ یانەکەی دەگێڕێت و درێسی ژمارە 750 بەرزدەکاتەوە.
- کارلیس ئەلینا نزیکبووەتەوە لە چوون بۆ یانەی خیتافی.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









