
خوێندکاران لە پۆلدا
SNNـ بڕیار محەمەد
رۆژی پێنجشەممە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بریار لە كردنەوەی خوێندنگەکان دەدەن و بریاردەری لیژنەی پەروەردەش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت ئێمەش پێشنیازی كردنەوەی قوتابخانەكانمان داوە بە وەزارەتی پەروەردە.
گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: لە چەند مانگی رابردوو لە پێناو چارەنووسی قوتابیان و دەستپێكرنەوەی خوێندن لە قوتابخانەكان كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە پێناو سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان بڕیاری داخستنی قوتابخانەكان درابوو، لە دواین كۆبوونەوەمان وەك لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەزیری پەروەردە پێشنیازمانكرد دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بە شێوەی نیمچە كراوە بێت بە جۆرێك كە بۆ خوێندکارانی پۆلی شەشی ئامادەیی جگە لە بۆنە نەتەوەی و ئاینیەكان هیچ پشوویەكیان نەبێت.
وتیشی: هەروەها بۆ خوێندکارانی پۆلەكانی دیكەش سێ رۆژ بە سێ رۆژ دەبێت هەڵبەت بڕیاری كۆتایش پاڵپشت دەبێت بە راپۆرتە پزیشكیەكان و بۆچوونی وەزارەتی تەندروستی لەوبارەوە.
لای خۆشیەوە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە راپۆرتی خۆمان لە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەخەینە ڕوو، بۆیە هەموولایەک تەنها دوو ڕۆژی تر سەبریان هەبێت هەمووشتێک ڕوون دەبێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









