سبه‌ى یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ ده‌نگ به كه‌مال ئه‌تروشى ناده‌ن و گۆڕانیش بووه به دوو به‌شه‌وه

د. كه‌مال ئه‌تروشى، كاندید بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
سبه‌ى چوارشه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌به‌ستى متمانه‌دان به كه‌مال ئه‌تروشى، كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان كۆده‌بێته‌وه، فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ بڕیاریانداوه ده‌نگ به‌و كاندیده نه‌ده‌ن، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى گۆڕانیش ئاماده‌نین ده‌نگ به‌و كاندیده بده‌ن، به پێچه‌وانه‌ى به‌شه‌كه‌ى تره‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه سبه‌ى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئاماده نین ده‌نگ به كاندیدى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى پێبدرێت، چونكه شتێك نه‌بووه له رابردوودا به‌ناوى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان هه‌مووى له جانتاكه‌ى ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى پێشووى سامانه سروشتییه‌كاندا بووه، ئێستاش ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ى كه ئیداره‌ى كه‌رتى نه‌وت ده‌كات هیچ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه”.
وتیشى: “من پێموایه كه كێشه‌ى هه‌رێم له نه‌بوونى وه‌زیرێكدا نییه، به‌ڵكو له‌و سیاسه‌ت و ئهقڵیهتهدایه كه ئیداره‌ى كه‌یسى نه‌وت ده‌كات، له ساڵى 2007 كه یاساى نه‌وت و غاز ده‌رچوو، كۆمه‌ڵێك شتى تێدایه وه‌ك دامه‌زراندنى كۆمپانیاى به بازاڕكردنى نه‌وت، كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنان و داهاتى نه‌وت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى دروستكردنى داهاته نه‌وتییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌یسى نه‌وت ته‌نیا له‌ده‌ستى كۆمه‌ڵێك كه‌س و گروپدایه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه موسلیم عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ بڕیارمانداوه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى بكه‌ین، به‌ڵام متمانه به كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ناده‌ین، چونكه كێشه‌ى نه‌وت له هه‌رێم له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیرێك گه‌وره‌تره، كێشه‌ى هه‌رێم له گرێبه‌ستى ناشه‌فاف و جێبهجێنهكراودایه، نه‌وه‌ك پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیرێك”.
له‌باره‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه ئه‌و كاندیده ده‌توانێت له داهاتوودا ئه‌نجامیبدات ئه‌ندامه‌كه‌ى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “من پێموایه ئه‌و كاندیده پاش بوونى به وه‌زیر به‌پێى ئه‌زموونى له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه بۆى دیاریكراوه ده‌توانێت چاكسازى بكات، به‌ڵام ناتوانێت گۆڕانكارى له مه‌له‌فى و گرێبهستهكاتى پێش خۆى بكات، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئه‌و شته‌ى ئه‌نجامداوه له وه‌زیرێك گه‌وره‌تره”.
فراكسیۆنى گۆڕان یه‌كێكه له‌و فراكسیۆنانهى كه سبه‌ى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت، به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN: “ئه‌و فراكسیۆنه بووه به دوو به‌شه‌وه، به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كانیان ئاماده‌نین ده‌نگ به كه‌مال ئه‌تروشى بده‌ن، به‌شێكى تریشیان ئاماده‌ن ده‌نگ بده‌ن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى ئه‌و فراكسیۆنه به SNNى راگه‌یاند: “هیچ شتێك له‌سه‌ر ده‌نگدان به كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ناڵێم، تاوه‌كو دانیشتنى به‌یانى كه كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێت هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌بێت”.
هاوكات گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “كه‌مال ئه‌تروشى كه‌سێكى شایسته‌یه و بڕوانامه و شاره‌زایی ته‌واوى هه‌یه له بوارى نه‌وتدا له‌به‌ر ئه‌وه هیوادارین كێشه‌ى نه‌وت و دواكه‌وتنى مووچه چاره‌سه‌ر بكات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









