لەسەر لێدوانێکی لەبارەی قاسم سلێمانی، کازمی راوێژکارێکی خۆی سڕ دەکات

هیام داوود و مستەفا کازمی
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانێکی دەرکرد بە سڕکردنی هیشام داوود-ی راوێژکاری خۆی و لێپێچینەوەی بەهۆی لێدوانێکی لەبارەی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران.
هیشام داوود لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی لێدوانی لەبارەی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران داوە و باسی لە رۆڵی ئەو فەرماندەیە کردووە لە وڵاتەکەیدا.
هیشام لە دیدارەکەیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی وتبووی: “قاسم سلێمانی باوەڕی وابووە کە ئەو هەماهەنگکار نەبووە لە عێراق، بەڵکو بەرپرسی عێراق بووە، بۆیە هەر کاتێک ویسبێتی هاتووەتە عێراق و کەی ویستبێتی لێی دەرچووە”.
هیشام داوود، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گفتوگۆی نیشتمانی لەبارەی ئەو لێدوانەوە رایگەیاندووە، “ئەو چاوپێکەوتنە دوو مانگ بەر لە ئێستا بووە”، دەشڵێت، “وەک توێژەر و کەسێکی ئەکادیمی پسپۆڕ لە کاروباری عێراق بە ئازادی قسەمکردووە و بە فەرمی قسەم نەکردووە.”
لەسەر ئەم پرسە مەهدی ئامرلی ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “یان هەرچی زووە دەبێت هیشام داوود دوور بخرێتەوە لە پۆستەکەی، یان دەبێ کازمی روونکردنەوە بدات لەوبارەیەوە”.
رۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی پار پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە جووڵە و شوێنی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، پاش دابەزینی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرایە ئامانج و تێیدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوان و فەرماندەیەکی دیکە کوژران.
لە ئەنجامی هێرشەکە و دوای چەند رۆژێک ئێران بەچەند مووشەکێک بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وەڵامی دایەوە بەبێ بوونی هیچ زیانێکی مرۆیی.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








