“ده‌نگى پێویستمان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنى د. كه‌مال ئه‌تروشى وه‌ك وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان”

ئاماده‌كارییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى متمانه‌دان به كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروستییهكان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌نگى پێویست كۆكراوه‌ته‌وه بۆ دیاریكردنى د. كه‌مال ئه‌تروشى وه‌ك وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، ده‌شڵێت: “ئه‌و وه‌زیره عه‌ساى سحرى پێنییه كه بتوانێت هه‌موو شتێك بگۆڕێت”.
ڕێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه له لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانى تر سیڤى د. كه‌مال ئه‌تروشى، كاندید بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانمان بینیووه، من پێموایه كه كه‌سێكى شیاوه بۆ ئه‌و پۆسته و تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه بهڕێوهيببات، چونكه كه‌سێكى پیشه‌ییه، ئه‌زموونى هه‌یه له‌و بواره‌دا و له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیاى بیانى كاریكردووه”.
وتیشى: “له لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان زۆرجار سه‌رۆكى لیژنه‌كه كه گۆڕانه، ئه‌ندامانى لیژنه‌كه له یه‌كگرتوو و یه‌كێتى گله‌ى ئه‌وه كراوه كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بێ وه‌زاره‌ته، ئێستا ئه‌و باباته خه‌ریكه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چونكه ئیتر ئێمه ده‌توانین مامه‌ڵه گه‌ڵ وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان بكه‌ین و ببێته ناوه‌ندى بڕیار”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى وزه كه هاوكات ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتییه له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى پێویست بۆ په‌سه‌ندكردنى ناوى ئه‌و كاندیده ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه ده‌نگى پێويستمان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى د. كه‌مال ئه‌تروشى له دانیشتنى سبه‌ى ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه كاندیده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ده‌توانێت ئهجامیانبدات له‌دواى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى ڕێبوار بابكه‌یی باس له‌وه‌شده‌كات: “د. كه‌مال عه‌ساى موساى پێنییه كه له یه‌ك خوله‌كدا هه‌موو شتێك بگۆڕێت، داهات زیادبكات و هه‌موو شتێك باش بكات، به‌ڵام بێگومان له‌دواى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى پلانى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق كۆبێته‌وه ئه‌مه‌ش شتێكى باشه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









