عێراق و تورکیا بنکەیەکی زانستی بۆ بواری ئاو پێکدەهێنن

ئاڵای عێراق و تورکیا
SNN
هەریەک لە حکومەتی تورکیا و عێراق رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی بنکەیەکی زانستیی هاوبەش لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ چارەسەری دۆسیەی ئاو.
مەهدی رەشید حەمەدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان و فاتح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا پێکەوە وادەی ناوەڕاستی ئەم مانگەیان دیاریکردووە تا لەسەر رۆشنایی سەردانەکەی ئەمدواییەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پرۆتۆکۆلێکی هەماهەنگیی واژوو بکەن.
هەردوولا باسی ئەوەشیان کردووە تائێستا گفتوگۆکانی پرسی ئاو و بەنداوەکان گەیشتوون بەچی تا مافی هیچ لایەک لە پێدان و بەردانەوەی ئاو بەفیڕۆ نەچێت.
تەوەرێکی تری دانیشتنەکەی ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی عێراق و تورکیا پرسی پێکهێنانی بنکەیەکی توێژینەوەی زانستییە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە ئاوییەکانی هەردوو وڵات.
رۆژی 10ی مانگی دیسەمبەری ساڵی پار وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق داوایکرد کە لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە پێکبهێنرێت، چونکە وەک پێویست هەوڵی نەداوە بەغدا بچێتە ناو گفتوگۆی بەرپرسانەوە لەبارەی چارەسەری کێشەکانی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت: “لەگەڵ ئەوەی نوێنەری تورکیا دیاریکراوە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە و فەیسەڵ ئیراوغلۆ ئەو ئەرکەی پێدراوە، بەڵام باڵیۆزەکەی عێراق کەمتەرخەم بووە و نەچووە بەدەم گرفتەکانی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا”.
ماوەیەکە عێراق دەناڵێنێت بەدەست کەمئاوی و بەرزبوونەوەی رێژەی خوێ و سوێرییەوە لە ئاوەکانیدا، بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری وڵات، کە وای لێهاتووە چیتر سوودی نەماوە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری.
پێشتریش وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتبووی “لەگەڵ لایەنی تورکی گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی پرسی ئاو و سەرچاوە ئاوییەکانەوە”.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتەکەیدا مەهدی حەمدانی رایگەیاند “سەبارەت بە دۆسیەی ئاو وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا لەسەروبەندی بەرەوپێشچوونی باشدایە”.
بەیاننامەکە دەشڵێت: “بۆ ئەوەی عێراق رووبەڕووی کێشەی کەمئاویی نەبێتەوە، وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاو کەناراوی عێراق لە گفتوگۆدایە تا بەشە ئاوی وڵات بەفیڕۆ نەچێت”.
پێشتر بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا تورکەکەی، نوێنەری هەردوو وڵات دیاریکراون بۆ چارەسەری گرفتە ئاوییەکان لەنێوان هەردوولا.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت: “لهگهڵ توركیا گهیشتووینهته پێشكهوتنی بهرچاو لهبارهی ئاوی رووبارهكانی دیجله و فورات و ههردوو وڵات جهخت لهسهر چارهسهری ئهو كێشانه دهكهنەوە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









