عەلی حەمە ساڵح بۆ SNN: بڕینی 10 ھەزار مووچەی نایاسایی کارێکی باشە، بەڵام لەوە گرنگتر هەیە هێشتا دەستی بۆ نەبراوە

عەلی حەمە ساڵح
SNN
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “ساڵێک بەسەر دەرچوواندنی یاسای چاکسازیدا تێپەڕیکردووە، شەش مانگیشە جێبەجێدەکرێت، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێم دەستی بۆ دۆسیە گەورەکان نەبردووە”.
ئەو پەرلەمانتارە بە SNNی وت: “بڕینی 10 ھەزار مووچەی نایاسایی کارێکی باشە، بەڵام لەوە گرنگتر هەیە هێشتا دەستی بۆ نەبراوە، بۆ نموونە فایلی خانەنشینیی هەزاران کەس کە بە نایاسایی بە پلەی ئەفسەری باڵا خانەنشین بوون”.
دوێنێ دووشەممە وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مووچەی زیاتر لە (10) هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕی.
لە فەرمانی وەزاری، وەزارەتی دارایی و ئابووری ھاتووە: “پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بەراگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن”.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت:”زیاتر لە 246 هەزار فایلی خانەنشینیی نایاسایی هەیە کە هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان خانەنشین کراون، هێشتا دەستیان بۆ نەبراوە”.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانە، كە دەڵێت: “چاكسازی بەشێكی گرنگی كارنامەی ئەم كابینەیە” و لە 1/7/2020 كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند “ڕێگرییەکانی بەردەم دەیان ھەزار مووچەخۆری نایاسایی ھەیە و ئەوەی دەبوو بکرێت:
-پێداچوونەوە بە فایلی 246 ھەزار خانەنشینی
-پێداچوونەوە بە فایلی 104 ھەزار ئەفسەر و کارمەندی ھێزی ناوخۆ
-پێداچوونەوە بەفایلی 217 ھەزار پێشمەرگە
-پێداچوونەوە بە فایلی 96 ھەزاری شەھیدانی هەرێمی کوردستان
– فایلی نزیکەی 70 ھەزار پاسەوانی
-کەمئەندامی سەنگەر
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









