بە پابەندبوون بە دووریی کۆمەڵایەتی سەرانی وڵاتانی کەنداو وێنەی یادگارییان گرت

وێنەی سەرانی وڵاتانی کەنداو
SNN
بەدر عەساکر بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی جێنشینی سعودیە وێنەیەکی سەرانی وڵاتانی بەشدار لە 41ەمین خولی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاریی کەنداو بڵاو کردووەتەوە.
وێنەکە لە هۆڵی مرایا لە پارێزگای عولا گیراوە و هاوشانی بن سەلمان جێنشینی سعودیە، شێخ تەمیم ئەمیری دەوڵەتی قەتەر و سەلمان بن حەمەد شانشینی بەحرەین و محەمەد بن راشد حاکمی دوبەی و فەهد بن مەحمود ئەمیری عوممان و نەواف سوباح ئەمیری کوێت دەبینرێن.
سەرانی ئەو دەوڵەتانەی کەنداو لە وێنەکەدا پارێزگارییان لە دووریی کۆمەڵایەتیی کردووە و هەندێکیشیان ماسکیان بەستووە.
لە ساڵی 1981 شەش وڵاتی کەنداو کە پێکهاتوون لە: عوممان، سعودیە، ئیمارات، کوەیت، قەتەر و بەحرەین رێککەوتن لەسەر هەموو هاوکارییەکی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و هەرێمی لەڕێگەی گرووپی وەبەرهێنانی کەنداو کە بەرپرسە لە زەمینەخۆشکردن بۆ کاروباری بازرگانی لەنێوان ئەو شەش وڵاتە.
بەپێی ئەو رێککەوتنە، سنووری ئاسمانی، ئاوی و وشکانی لەو وڵاتانە بەڕووی یەکتر کراوە دەبن و هاووڵاتیانیشیان بە ئازادی و بێ ڤیزا دەتوانن بچنە هەر شەش وڵات و بازرگانیش بکەن.
بەڵام لەدوای ساڵی 2017 لەسەر داوای سعودیە، جگە لە کوەیت و عومان، هەموو ئەندامەکانی دیکە سنوورەکانیان بەڕووی قەتەر داخست و ئابڵۆقەی ئابووری و دیپلۆماسییان خستەسەر.
بەستنی لوتکەکە، بە ئامادەبوونی شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان دەبێت، دەبێتە مایەی یەکریزی وڵاتانی کەنداو بۆ بەدیھێنانی خواستەکانیان، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات لە 41ەمین لووتکەی کەنداو. ھاوکات میری کوێتیش، نەواف ئەحمەد جابر سەباح سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات لە لووتکەی کەنداو لە سعوودیە.
هەروەها جێگری سەرۆکوەزیرانی سوڵتانشینی عومان، فەھەد بن مەحمود ئال سەعید سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات بۆ بەشداریکردن، لەگەڵ جێنشینی بەحرێن، سەلمان بن حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات بۆ بەشداریکردن لە 41ەمین لووتکەی کەنداو.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەوڵدەدرێت قەیرانی کەنداو کە ماوەی سێ ساڵە درێژەی ھەیە، چارەسەر بکرێت
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









