“به ته‌پڵ لێدان و خاڵى نا په‌یڕه‌وى كاره‌كانى په‌رله‌مان راناگیرێن”

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: كه‌مینه‌یه‌كى په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت كاره‌كانى په‌رله‌مان رابگرن، ده‌شڵێت: “ئێمه دوژمنى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نین و رێزیان لێده‌گرین”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “كه‌مینه‌یه‌ك له‌نێو په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت كاره‌كانى په‌رله‌مان رابگیرێن، له به‌رامبه‌ریشدا زۆرینه‌یه‌ك هه‌یه ناهێڵێت ئه‌وه رووبدات، ئێمه پێمانوایه كاره‌كانى په‌رله‌مان به ته‌پڵ لێدان و خاڵى نا په‌یڕه‌وى دواناخرێن، ره‌خنه‌ش له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌گرین كه سه‌ره‌ڕاى رێزمان بۆ پشوودرێژییان یه‌ك كاتژمێر له كاتى په‌رله‌مانیان به وه‌رگرتنى خاڵى نا په‌یڕه‌وى به‌ڕێكرد”.
له‌باره‌ى قسه‌كانى پهرهلهمانتار سیپان ئامێدى، كه وتى: “به بۆكس خه‌نجه‌ر، هێرشمكراوهته سه‌ر لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه”، ئومێد خۆشناو وه‌ڵامیدایه‌وه وتى: “ئێمه دوژمنى هێزى ئۆپۆزسیۆن نین، ئه‌و رووداوه‌ش كه روویداوه رووداوێكى نه‌خوازراوه و له كاردانه‌وه‌دا روویداوه و گوزارشت نییه له هه‌ڵوێستى فراكسیۆن، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌یه‌كى كه‌سییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئێستا ڤیدیۆكان له‌به‌رده‌ستدا هه‌ن كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره چاكه‌ته‌كه‌ى لاده‌بات و ده‌یه‌وێت هێرش بكات، دواتر ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوه رووده‌دات، كه‌سێكیش دهستبهرزبكاتهوه و مستت لێبدات، تۆ گوڵى تێناگریت”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “له كۆتایی هه‌فته‌دا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رووداوه پێكده‌هێنێت، ئه‌نجامه‌كه‌ى روونه وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشوو چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیان وتى: هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنم لێكراوه، به‌ڵام ته‌واوى قسه‌كانى ناڕاست ده‌رچوون”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









