
کارلس ئەلینا
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ چوونی یاریزانی هێڵی ناوەندی کارلیس ئەلینای بۆ یانەی خیتافی ئیسپانی راگەیاند، ئەمەش پاش دوورخستنەوەی لە پلانەکانی کومانی راهێنەر.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە،هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و خیتافی رێککەوتوون ئەلینا تا کۆتایی ئەم وەرزە (2020-2021) بە خواستن پەیوەندی بە یانە مەدریدییەکەوە بکات و ئەو یانە مەدریدییە تەنیا مووچەکەی بۆ دابین دەکات.
ئەلینا 43 یاری لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کردووەو تەنیا 3 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەم وەرزە رۆناڵد کومان لە پلانەکانی دووریخستەوە، ئەویش بڕیاری چوونی دا.
ئەلینا بۆ یەکەمجار لە وەرزی 2016/17 لەگەڵ بەرشەلۆنە لە جامی شا دەرکەوت،لەسەردەمی ڤاڵڤێردی دەرفەتی پێدەدرا، بەڵام کومان هیچ پشتی بە ئەم یاریزانە نەبەست.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









