
گواردیۆلا و سۆڵسکایەر
SNN Sport
لە جامی رابیتەی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا،یانەی مانچستەرسیتی لە یاری دێڕبیدا توانی 2-0 لە یانەی مانچستەریونایتد بباتەوەو بۆ یاری کۆتایی سەرکەوت کە لە 25/4/2021 بەرامبەر تۆتنهام بەڕێوە دەچێت.
لە دوای یاریەکە هەردوو راهێنەر قسەیان بۆ کەناڵی سکای سپۆرتی بەریتانی کردوو باسیان لە ئەنجامی یاریەکە کرد.
سەرەتا سۆڵسکایەر بۆ کەناڵی سکای سپۆرت وتی:”کاتێک ئەوان بە باشی یاری دەکەن دەبێت ئێمەش بە باشی یاری بکەین،ئەوەش راستیەکەی ئەوەیە کە ئێمە لە کوێین،ئەم تیمەی ئێمە زۆر باشترە لەو تیمەی کە لە وەرزی رابردوو لە قۆناغی پێش کۆتایی دژی مانچستەرسیتی یاریمان کرد،ئێمە کێشەی دەرونیمان نیە،بەڵکو پەیوەندی بە کوالێتمانەوە هەبوو بەرامبەر بە مانچستەرسیتی،ئەوان شایەنی بردنەوە بوون،بێزارم لەوەی کە دوو گۆڵمان لە دوو تۆپی جێگرەوە لێ تۆمارکرا”.
وتیشی:”رۆژی شەممە گۆڕانکاری دەکرێت، دەبینین کێ لە دۆخێکی باشدایە و کێ ئامادەیە بۆ یاریکردن،برۆنۆ دەیەوێت هەموو یارییەک یاری بکات،من قسە لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکەم،ئێمە نزیک دەبینەوە لەوەی کە دەمانەوێت بە دەستی بهێنین،ئەم مانچستەریونایتدە زۆر لەوەی وەرزی رابردوو باشترە”.
دواتر گواردیۆلا وتی:”دەزانم جامی رابیتەی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا هاوشێوەی خولی یانە پاڵەوانەکان نیە،بەڵام سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بۆ چوار وەرزی لەسەر یەک شتێکی نایابە،ئەم بردنەوە دیاری بوو بۆ کۆچکردووو کۆڵن بیلی و خێزانەکەی، بردنەوەیەکی کاریگەر بوو دژی یونایتد،چونکە ئەوان باش ئامادەن و یارییەکی زۆر باش دەکەن،ئێمە دوای یاریەکەی چێڵسی کەمێک ئامادووین،بەڵام عەقڵیەتی یانەکە ئەوەیە شتی زۆر سەرسوڕهێنەر بکات”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









