جوتیار عادل: وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە راسپێردراون بۆ بنەبڕکردنی قاچاخچێتی

SNN
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: دەمانەوێت داهاتی دەروازە سنوورییەکان رێکبخەینەوە و قاچاخچێتیش لە خاڵە سنوورییەکان بنەبڕ بکەن.
جوتیار عادل ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: دەیانەوێت لەگەڵ حکومەتی عێڕاق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021، رێکبکەون و، دەشڵێت، “وەکو حکومەتی هەرێم ئامادەین هەموو مەرجەکانی ناو پرۆژەیاسای بودجە جیبەجێ بکەین”.
وتیشی: ئەوان لەسەرەتاوە ئامانجی سەرەكییان رێككەوتن بووە لەگەڵ حكومەتی عێراق، مەرجەكانیشی لەچوارچێوەی دەستور جێبەجێكردووە لەرادەستی نەوت و 50%ی خاڵە سنوورییەكان.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنەوە رایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە دوو پڕۆژە لە کۆبوونەوەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێشنیازدەکات کە 16 یان 17ی یەک ئەنجامدەدرێت، دواترئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دەدات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی:”بهمزووانه له چوارچێوهى ئامادهكارییهكانى دابهشكردنى مووچهدا وهزارهتى دارایی كاتى دابهشكردنى مووچه ئاشكرا دهكات”.لەبارەی راگرتنی مووچەی 10 هەزار مووچەخۆر لە چەند رۆژی رابردوودا وتی: “ئەم راگرتنە بەمەبەستی وردبینی لە مووچەکاندا کراوە تا ئەو کاتەی کە دڵنیادەبینەوە لەوەی کە ئەو کەسانە چەند مووچەیەکیان هەیە یاخود نا”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









