فڕۆکەخانەی سلێمانی: بەهۆی مەترسی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا رێکارەکانمان تووندترکردووە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
SNN
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکارەکانی خۆپارێزیمان لە فڕۆکەخانەکە تووندترکردووە، دەشڵێت: “بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت رێگە بە گەشتی حەوت وڵات نادرێت”
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: ئێمە لەسەر رێکارەکانی پێشترمان بەردەوامین لەوەی هەر گەشتیارێک کە گەست بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات پێویست دەکات کە ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی کۆرۆنای پێبێت، دواتر هێڵە ئاسمانیەکەیان بتوانن بیگوێزێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، لە فڕۆکەخانەکەشمان بۆ دووجار دڵنیابوونەوە جارێکی دیکە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە گومانیان لێدەکرێت هەڵگربن.
سەبارەت بە ئەو رێکارە نوێیانەی فڕۆکەخانەکە گرتوویەتیەبەر، تاهیر عەبدوڵا رایگەیاند: رێکارەکانمان توندکردۆتەوە بۆ پاکوخاوێنی و بەکارهێنانی ماسک و دەستکێش و پاکژکردنەوەی تەواوی بەشەکانی فڕۆکەخانە دوای هەموو گەشتێک، تیمی تایبەتمان داناوە بۆ پاککردنەوەی هەر شوێنێک کە وا قەرەباڵغی تێدابێت و چاودێرەکانمان هەمیشە چاودێری گەشتیارەکان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانین بە تەواوی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەین و نەهێڵین نە لێرەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بچێتە دەرەوە نە بهێندرێتە هەرێمی کوردستان.
لەبارەی پلانی حکومەتی ناوەند بۆ راگرتنی گەشت لەگەڵ وڵاتانی دیکە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی وتی: تا ئێستا بەغدا هیچ پلانێکی نییە بۆ راگرتنی گەشت لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا و لەوبارەیەوە ئاگادارنەکراوینەتەوە.
سەبارەت بە قەدەغەی گەشت لەگەڵ حەوت وڵات کە ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاویان تێدا بڵاوبووەتەوە، وتی: “داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە گەشت بۆ ئەو وڵاتانە نەکەن ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت”، وتیشی : “هاووڵاتییانی عێراقی لەو حەوت وڵاتەوە دەتوانن لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێنەوە بە مەرجێک پشکنینی کۆرۆنایان نێگەتیڤ بێت بەڵام رێگە بە گەشتی هاووڵاتیانی بیانی لەو وڵاتانەوە نادرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









