یەکێتى مامۆستایان: “بڕیارى دواخستنى خوێندن سیاسیە و هیچ پەیوەندى بە نەخۆشیەوە نیە”

خوێندکاران لە پۆلدا
SNN
جێگرى سکرتێرى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان رایگەیاند: “پرۆسەى خوێندن لە لێوارى مەرگدایە و دواخستنى کردنەوەى دەرگاکانى خوێندن هێندە بڕیارێکى سیاسیە ئەوەندە لە پێناو تەندروستیدا نەبووە”.
عەتا ئەحمەد، جێگرى سکرتێرى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان بە SNNى راگەیاند: “بە بڕیارى دواخستنى پرۆسەى خوێندن بۆ جارێکى دیکە مەترسى لەسەر پرۆسەى خوێندن چەند هێندە زیادى کرد چونکە لە ساڵى پارەوە یەک وەرزى خوێندن بەڕێوەچووە ئەو پۆلانەى کە سەرەتان بە تایبەت پۆلى یەک و دووەکان هیچ شتێکیان بیر نەماوە”.
وتیشى: “ئەگەرچى ئێمە چاوەڕوان بووین لە مانگى 12 دا پرۆسەى خوێندن دەستى پێبکردایە بەڵام بڕیارەکانى وەزارەتى پەروەردە لە ئاستى چاوەڕوانى فێرخوازان و مامۆستایاندا نەبوو، بۆیە دەکرێت بڵێین ئەمساڵى خوێندن ئەگەر بەم جۆرە بڕوات لە فەوتان نزیک بۆتەوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “بڕیارى دواخستنى پرۆسەى خوێندن لە پێناو تەندروستى و مەترسى کۆرۆنادا نیە،بەڵکو حکومەت ناتوانێت مووچە لە کاتى خۆیدا دابەش بکات، بەو جۆرەش بێت ئەو مەترسیانەى لەسەر پرۆسەى خوێندن هەیە ئۆباڵى دەکەوێتە سەر وەزارەتى پەروەردە”.
سەبارەت بەوەى لەمساڵدا دەتوانرێت بەرنامەی خوێندن تەواو بکرێت؟ عەتا ئەحمەد وتى: “تەواو کردنى بەرنامەی خوێندن بەو جۆرە ئاسان نیە ئەگەر دەست بە پرۆسەى خوێندنیش بکرێت لە مانگى شوباتدا ئەوا ناتوانرێت بە تەواوی بخوێنرێت مەگەر بەس تەنها بەشە گرنگەکان بخوێنرێت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









