عەلی تەمیمی بۆ SNN: سزاکەی دۆناڵد ترەمپ لەسێدارەدانە

دۆناڵد ترەمپ
SNN
شارەزایەکی یاسایی نێودەوڵەتی دەڵێت “سزاکەی دۆناڵد ترەمپ لەکاتی دەستگیر کردنی لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە لەسێدارەدانە، پسپۆڕێکی یاسایی هەرێمیش دەڵێت “بڕیاری دادگا بۆ دەستگیر کردنی سەرۆکی ئەمریکا هەڵایەکی میدیاییە”.
عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ SNN رایگەیاند “عێراق و ئەمریکا لێکگەیشتننامەی واژوو کراویان هەیە لەبارەی رادەستکردنی تۆمەتبارانی هەردوولا”.
وتیشی: “ئەو تۆمەتەی ئەمڕۆ دادگای رەسافە دژی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاراستەی کردووە، سزاکەی لەسێدارەدانە لەکاتی دەستگیر کردنی”.
ئاشکراشیکرد کە ئەو مادە یاساییەی ترەمپی پێ تۆمەتبار کراوە، ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقییە و بریتییە لە کوشتنی بە ئەنقەست”.
عەلی تەمیمی راشیگەیاند “عێراق و ئەمریکا رێککەوتننامەی رادەستکردنی تاوانبارانیان هەیە و لەکاتی تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتی ترەمپ و نەمانی پارێزبەندی لەسەری، دەکرێت رادەستی دادگاکانی عێراق بکرێت”.
حاکم شێخ لەتیف پسپۆڕی یاسایی و پەرلەمانتاری پێشووی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند “دەرکردنی ئەو فەرمانی دەستگیرکردنە هەڵایەک میدیایی نەبێت هیچی تر نییە”.
بهپێى فهرمانێكى دادگاى لێکۆڵینەوەی ڕهسافه له عێراق، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكى ئهمریكا بهپێى ماددهى 406 له یاساى سزادانى عێراقى تاوانباره به كوشتنى ئهبوو مههدى موههندیس، جێگرى پێشووى فهرماندهى گشتى حهشدى شهعبى له عێراق.
بهپێ رێككهوتننامهى ڤیهننا له ساڵى 1961 تایبەت بە رێکخستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ئهگهر دۆناڵد ترهمپ، بێته ناو خاكى عێراق بههۆى ئهوهى سهرۆكهكان پارێزبهندییان ههیه دهستگیر ناكرێت، بهڵام لهدواى لهدهستدانى پۆستهكهى ئهم بابهته پێچهوانه دهبێتهوه.
رۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی پار پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە جووڵە و شوێنی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، پاش دابەزینی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرایە ئامانج و تێیدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوان و فەرماندەیەکی دیکە کوژران.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









