
شاری دهۆک
SNN
لە سەرەتای ساڵی نوێوە سێ کچی ئێزیدی و پیاوێکی ئێزیدی لە سنووری پارێزگای دهۆک خۆیانکوشتووە، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی زۆرە لە رێژەی خۆکوشتن لەنێو ئێزیدییەکاندا.
دوایین کەسیش کچێکی تەمەن 16 ساڵە کە دانیشتووی کەمپی ئاوارەکانی پێرسێڤێیە لە قەزای زاخۆ، بەناوی سەلما سەعید، کە بە گوێرەی خانەوادەکەی هۆکاری خۆکوشتنەکەی نازانرێت.
ئەمەش دوای ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر ژنێکی تەمەن 22 ساڵی ئێزیدی لە کەمپی ئێسیان لە قەزای شێخان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، کە ئەوەش تەنیا یەکرۆژ تێپەڕیبوو بەسەر خۆکوشتنی کچێکی ئێزیدی بەناوی وەعیدە عەلی لە ناحیەی سنوونێ سەر بە پارێزگای دهۆک.
لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کچە ئێزیدییانەSNN پەیوەندیکرد بە هێمن سولەیمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک: ناوبراو رایگەیاند کە وەکو پۆلیسی دهۆک ئامادە نین بۆ هیچ میدیایەک لێدوان لەبارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتنەوە بدەن بۆ ئەوەی نەبێت بە جۆرێک لە هاندان.
راشیگەیاند: ئامارێکی وردیان لەبەردەستدانییە لەبارەی ئەو ئێزیدییانەی کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا خۆیان کوشتووە، بەڵام بە گشتی ساڵی رابردوو 41 حاڵەتی خۆکوشتن هەبووە کە 15 کەسیان لە رەگەزی مێبوون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









