
زیدان
SNN Sport
دوای ئەوەی زیدان بەرکەوتنی لەگەڵ کەسێک هەبووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەو راهێنەرە رۆژی پێنجشەممە لە یاریزانەکان جیاکراوەتەوەو پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدرا.
رادیۆی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، زیدان ئەنجامی پشکنینی دووەمی بۆ گەڕاوەتەوەو دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە،ئەم پشکنینە وەکوو راپۆرتێک بۆ رابیتەی لالیگا ابەرزدەکرێتەوەو ئەویش بڕیار لەسەر ئامادەبوونی لە یارییەکانی داهاتوو دەدات.
بە پێی زانیارییەکان زیدان ئامادەی یاری سبەی ئۆساسۆنا دەبێت لە لالیگا کە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
بە پێی پرۆتۆکۆڵی لالیگا هەر یاریزانێک یان راهێنەرێک، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت،14 رۆژ دووردەخرێتەوە، رۆژێک پێش ئەنجامدانی یارییەکانیان پشکنینی نوێی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









