وەزارەتی دارایی عێراق له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

بودجەی عێراق
SNN
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە، لیژنه‌ی دارایی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، تێیدا گفتوگۆكانی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ساڵی 2021 ده‌ستیپێكرد، لیژنه‌ی دارایی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی له پرۆژه‌یاسای بودجه دیاریكرد، گرنگترینیان دیاریكردنی رێژه‌یه‌كی زۆری كورتهێنان و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی ته‌رخانكردنی دارایی بۆ پارێزگاكان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا لیژنه‌ی دارایی ئاماژه‌ی به گرنگیدان به چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنان له بودجه كرد و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ده‌بێت بارودۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌به‌رچاو بگیرێت، ته‌نها پش به نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان نه‌به‌سترێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ره‌چاوی ئه‌و رێژه كه‌مه بكرێت كه بۆ پارێزگاكان دیاریكراوه.
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كیش له‌ناو پرۆژه‌یاساكه‌دا ده‌ستنیشانكرد.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









