“له 13 ساڵدا هه‌رێم ملیارێك و 264 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ده‌رهێناوه و فرۆشتویهتى”

ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى 13 ساڵدا زیاتر له ملیارێك به‌رمیل نه‌وتى ده‌رهێناوه و فرۆشتوویه‌تى، ده‌شڵێت: “مانگى رابردوو له عێراق یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 47 دۆلار فرۆشرا، به‌وهۆیه‌وه داهاتى فرۆشتنى نه‌وت یه‌ك ملیار دۆلار زیادیكرد”.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2007ه‌وه كه به فه‌رمى نه‌وت ده‌رده‌هێنێت تاوه‌كو مانگى ئازارى 2020 ملیارێك و 264 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ده‌رهێناوه و فرۆشتوویه‌تى، به‌داخه‌وه ئێستاش وه‌ك ده‌بینین دۆخى دارایی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه”.
وتیشى: “رێژه‌ى 65%ى داهاتى كه‌رتى نه‌وت له هه‌رێم نادیاره، رێژه‌ى 35%ى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش تاوه‌كو ده‌گاته خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت به‌شێكى دیارنامێنێت و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى 20%ى ده‌مێنێته‌وه و ده‌درێت به مووچه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوونى داهات له هه‌رێم و عێراق ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “مانگى رابردوو له عێراق یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 47 دۆلار فرۆشرا، به‌وهۆیه‌وه داهاتى فرۆشتنى نه‌وت یه‌ك ملیار دۆلار زیادیكرد، ئه‌م مانگه‌ش به زیاتر ده‌فرۆشرێت داهات زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م بابه‌ته له هه‌رێمى كوردستان نادیاره”.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كاتى خۆى ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى پێشووى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم وتى: نرخى به‌رمیلێك نه‌وت ببێت به 100 دۆلار كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێم نابێت، منیش ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌وت نرخى یه‌ك به‌رمیلى ببێته 100 دۆلار و هه‌رێمى كوردستان بگاتە ئاستی سعودیە كە یەكەم وڵاتە لە هەناردەکردنی نەوت و رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، به‌و دۆخ و سیاسه‌ته‌ى ئێستا ناتوانێت مووچه 30 رۆژ جارێك دابه‌شبكات”.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








