لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی: جگە لە پارتی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان پەیوەندیمان باشە

حەمە سوور دووشیوانی
SNN
محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: “هەموو لایەنەکان بانگهێشتی یادی کوژرانی قاسم سلێمانی کرابوون، بە تەنها یەکێتی بەشدار نەبووە” دەشڵێت “جگە لە پارتی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان پەیوەندیمان باشە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی پارێزگای کەرکوکی کرد و بەشداریی ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە SNNی راگەیاند “ئەو یادەی ئەمڕۆ لە کەرکوک کرایەوە یەکێتی بە تەنها بەشدار نەبووە تیایدا و هەموو لایەنە سیاسییەکان بانگهێشت کرابوون”.
وتیشی: “ئەو هۆڵەی باسدەکرێت گوایا یەکێتی ئامادەی کردبێت بۆ یادەکە، دوورە لە راستییەوە و دوور و نزیک پەیوەندی بە یەکێتییەوە نییە، پێشتریش هەموو پێکهاتە و لایەنەکان بۆنە و مەراسیمی خۆیان تێدا ساز کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئهوان وهك میوان بانگهێشتكراون و وهك رێزێك بۆ بانگ کردنیان ئاماده بوون.
سەبارەت بە پەیوەندی لایەنە سیاسییەکانیش لەنێوان خۆیاندا حەمە سوور دووشیوانی وتی: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان پەیوەندی باشە جگە لە پارتی”.
سەبارەت بە هۆکاری نەگەڕانەوەی پارتی بۆ شاری کەرکوک لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی وتی: “تورکیا رێگرە لە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک” راشیگەیاند “ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پارتی نییە و هەر کاتێک بێنەوە شارەکە بە سنگێکی فراوانەوە ئەو هەنگاوەیان لێ وەردەگرین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









