بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا: شاندێکی پارتی لە بەغدایە

شوان محەمەد تەها
SNN
بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا رایگەیاند: شاندێکی پارتی بەتەنیا سەردانی بەغدایان کردووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجە، دەشڵێت: “لەگەڵ یەکێتی پەیوەندییەکانمان زۆر ئاساییە”.
شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا بە SNNی رایگەیاند: ئەمڕۆ شاندەکەی پارتی گەیشتوونەتە بەغدا بەڵام هێشتا کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستیپێنەکردووە و بڕیارە لە سبەینێوە دەستپێبکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: “شاندەکەی پارتی بەبێ جیاوازی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لە بەغدا کۆدەبێتەوە”.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان، شوان محەمەد تەها رایگەیاند: “لەو بابەتانەدا کە رەهەندێکی نیشتمانی هەیە پەیوەندیمان باشە، پەیوەندیمان لەگەڵ یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و هەندێک لایەنی دیکەش زۆر ئاساییە”.
وتیشی: “تەنیا پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو لایەنانە باش نیە کە دەیانەوێت قەوارەی هەرێم بچووکبکەنەوە کە ئەوەش بە قازانجی خەڵک کۆتایی نایەت”.
هاوکات سەبارەت بە دۆسێی سوتانی بارەگای پارتی لە بەغدا، ناوبراو وتی: “ئەو کەیسە چەندین قۆناغی یاسایی بڕیووە، ئێمە پارێزەرمان هەیە و سکاڵامان تۆمارکردووە، پێدەچێت ماوەیەکی دیکە دەنگوباسێکی دیکە لەسەر کەیسەکە بڵاوبکرێتەوە”، وتیشی: “سوتانی بارەگاکەمان کردەیەکی سیاسی بوو، بەڵام ئێمە کەس بە دوژمنی خۆمان نازانین”.
ئەمە لەکاتێکدایە پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە. پێشتریش شیروان میرزا پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق بە SNNی وت: “لە هەوڵداین کۆدەنگی لایەنەکان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دروستبکەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









