رێکخراوی تەندروستی جیهانی، پێدەچێت ساڵی دووەمی کۆرۆنا لە یەکەم قورستربێت

کۆرۆنا لە ئەمریکا
SNN
مایکڵ رایان بەڕێوەبەری پڕۆگرامی فریاکەوتنی لەنکاو لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەکانی ئێمە پێدەچێت ساڵی دووەم کۆرۆنا لە ساڵی یەکەم قورستر بێت بەتایبەت کاتێک دەبینین دووبارە ژمارەکان زۆر بە خێرایی هەڵدەکشێن.
رایان ئاماژە بەوە دەکات، ئەو راپۆرتانەی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەدەستمان گەیشتوون سەبارەت بە حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، گەیشتۆتە ترۆپک، دەتوانین بڵێن لە ساڵی رابردووشدا ژمارەی بەوجۆرە نەبووە.
لە درێژەی قسەکانیدا رایان دەڵێت: لە باکووری ئەوروپا و ئەمریکای لاتین و چین دووبارە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو دەستی بە دەرکەوتن کردووەتەوە، بەهۆی بازدانێکی جینییەوە بڵاوبوونەوەی زۆر خێراتربووە وەک ئەوەی کە لە پێشتردا هەبوو.
تا ئیستا لە جیهاندا 91 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە ملیۆنێک و 969 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، ڤایرۆسەکە لە 210 وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، هەموو جیهانیش چاوەڕوانی ڤاکسینە نوێکەن تا کەمێک لە ترسی کۆرۆنا کەمبکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









