ئه‌مڕۆ شاندى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه و سه‌ردانى گۆڕانیش ده‌كات

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شاندى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان ده‌كات و له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و دوو حزبه كۆده‌بنه‌وه، دواتر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
له درێژه‌ى گه‌ڕى ئه‌و سه‌ردانانه‌دا كه وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستیپێكردووه، بڕیاره كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وهفدى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان بكات، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى كۆببنه‌وه، دواتر شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆ سه‌ردانى مه‌كۆى هه‌ولێرى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌یفى هادى، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ شاندى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى سه‌ردانى یه‌كێتى ده‌كات و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى له شارى هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانى هه‌رێم تاوتوێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى كورد و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا له هه‌رێم و له به‌غدا”.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “كۆبوونه‌وه‌كه خۆئامادهكردنێكیشه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى باڵاتر له‌سه‌ر ئاستى سیاسى، چونكه ئاساییه له‌سه‌ر ئاستى باڵا هه‌ردوولا كۆببنه‌وه و تاوتوێى دۆخى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا كه‌یفى هادى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش ده‌كات و له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









