ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی باس لە گرنگی بە سەربازکردنی زۆرەملێ دەکات لە عێراقدا

سوپای عێراق
SNN
عەبدول خالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئەمنی و سەربازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە گرنگییەکانی بە سەربازکردنی زۆرە ملێ دەکات و دەشڵێت سێ کێشەی سەرەکەی لەسەر شانی عێراق لادەبات.
عەزاوی دەڵێت: یەکێک لەو هەڵە گەورانەی کە عێراق لەماوەی 18 ساڵی رابردوودا کردوویەتی راگرتنی بە سەربازکردنی زۆرەملێ بووە، کە ئەم یاسایە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا پەیڕەو دەکرێت، یەکێک لە سودە گرنگەکانی بە سەربازکردنی زۆرەملی لە عێراقدا ئەوەیە کە هەستی نیشتیمان پەروەری لای تاکی گەنجی عێراقی زیاد دەکات، لەگەڵ خورەوشتی جوان، هەروەها کەسایەتی عێراقی بەهێز دروستدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە سەربازکردنی زۆرەملێ سێ ئەرکی قورس لەسەر شانی عێراق دەکاتەوە کە ئەوانیش گەنجی سەرجەم لایەن و خێڵە عێراقییەکان پەیوەندی بە سوپاوە دەکەن و هەستی نیشتیمانپەروەی بۆ سەرجەمیان دروست دەبێت، هەروەها دەتوانرێت سود لە توانای گەنج وەربگیرێت و ئەو کاتەی سەرقاڵی سەربازییە فێری پیشەییەک و پستبەستن بەخۆی ببێت لەگەڵ دروستکردنی کەسایەتی تاکی بەهێز، هەروەها کەمبوونەوەی کێشەی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بەهۆی بێکاری گەنجەوە.
عەزاوی وتیشی” بە سەربازکردنی زۆرەملێ وا دەکات کە عێراق خوێنی نوێ بێتە نێو سوپاکەیەوە، لەگەڵ بیری نوێدا، کە لە دواتردا وا دەکات عێراقێکی بەهێز و خاوەن سەرەوەری خاک دروستبێت، لەکاتی ئێستادا سوپای عێراق بە سوپایەکی گەورە دادەنریت لەتەمەندا بەهۆی نەبوونی خوێنی نوێ تێیدا”.
چەند رۆژێک پێش ئێستا مەکتەبی راگەیاندنی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا داوای دووبارە دانانەوەی بە سەربازکردنی زۆرەملێی دا، ئەم کردارەشی بە ئەرێک وەسفکرد بۆبەرژەوەندی گەنجانی عێراق.
لای خۆشییەوە لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبیژی فەرمی سوپای عێراق رایگەیاند: کە بە سەبازکردنی زۆرەملێ لە دەستوری عێراقی ماددەی 9دا بوونی هەیە، بەڵام پێویستی بەوەیە دووبارە هەمواربکرێتەوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوەو دووبارە پەرلەمان دەنگی لەسەر بداتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









