“نه‌بوونى یاساى بودجه خاڵى لاوازى حكومه‌تى هه‌رێمه”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌بوونى یاساى بودجه خاڵى لاوازى حكومه‌تى هه‌رێمه، ده‌شڵێت: “یاساى بودجه ناتوانێت سه‌رجه‌م كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات”.
دوێنێ چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بریتی‌بوو له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێمى كوردستان كه له ئێستادا به‌پێى ئه‌و رۆژمێرهى كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانه‌وه بۆى دانراوه رێكاره‌كانى داڕشتنى ده‌ستیانپێكردووه، ئه‌مه‌ش پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابوورى هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى دارایی به‌رده‌وام فشارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم یاساى بودجه‌ى هه‌بێت، چونكه نه‌بوونى ئه‌و یاسایه خاڵى لاوازى حكومه‌تى هه‌رێمه”.
وتیشى: “رۆژهیاساى بودجه زۆر گرنگه له بوارى شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجى و دادپه‌روه‌رى له خه‌رجكردنى پاره‌دا، واده‌كات هاووڵاتییان به‌رچاویان روونبێت، به‌ڵام ناكرێت بڵێیت به‌ته‌نیا پرۆژه‌یاساى بودجه و هه‌بوونى یاساى بودجه فریادڕه‌سى ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێمى كوردستانه، به‌ڵكو پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵى ده‌سته‌به‌ركردنى پشكى كورد بده‌ن له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقدا بۆ ساڵى 2021”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان كه هاوكات سه‌رۆكى فراكسیۆنى سه‌وزه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “من له‌كاتى هاتنى شاندى باڵاى هه‌رێمدا بۆ په‌رله‌مانى كوردستان داوامكرد سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان له به‌غدا كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لۆبى بۆ به‌ده‌ستخستنى پشكى كورد بكرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى داوامانكرد فشار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى فراكسیۆنه كوردییه‌كان هاوهه‌ڵوێستبن تاوه‌كو پشكى كورد زامن بكرێت له‌و پرۆژه‌یاسایه‌دا”.
به وته‌ى زیاد جه‌بار، “یه‌كێكى تر له‌و پێشنیارانه‌ى كه كراوه چوونى وهفدێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانه بۆ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته تاوه‌كو ئێستا كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه”.
پێشتر زاگرۆس فه‌تاح، بریكارى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه رۆژمێرى بودجه‌مان خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابوورى هه‌رێم، پێشبینى ده‌كه‌ین تاوه‌كو مانگى شوبات پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێم بگاته په‌رله‌مان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









