
وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێکرا.
جەخت لە گرنگیی هەماهەنگيی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە، بەتایبەتی بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لەپێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لەپێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
پێشتر و هەر ئەمڕۆ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە یاشار گولەر سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا و هاكان كاراچای كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر و ژمارەیەك راوێژكار و كاربەدەستی وەزارەتی بەرگریی توركیا.
بڕیاریشە وەزیری بەرگری تورکیا و شاندی یاوەری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









