“ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا نه‌كات له ساڵێكدا ده‌توانێت ته‌نیا چوار مووچه دابه‌شبكات”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویستبوو حكومه‌تى هه‌رێم له سه‌ره‌تای كانونى دووه‌مه‌وه نه‌وتى خۆى راده‌ستى به‌غدا بكردایه، ده‌شڵێت: “هەتا حکومەتی هەرێم نەوت و داهاتەکانی تر رادەست نەکات بەغدا هیچ بڕە پارەیەک نە بۆ مووچە نە بەهیچ ناوێکی تر نانێرێت بۆ هەرێم”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى له چاوپێكه‌وتنێكدا به رادیۆى ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاندووه: “دەبوو حکومەتی هەڕێم لەسەرەتای مانگی یەکەوە لەڕێگای کۆمپانیای سۆموە ئەو بڕە نەوتەی بناردایە “پێویستبوو حکومەتی هەرێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی كانونى یه‌كه‌مه‌وه، ئه‌و بڕه نەوتەی كه دیاریكراوه رۆژانه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه هه‌نارده‌ى بكردایه، هەرچهند هه‌فته‌یه‌كیش بیاناردایه هه‌ر باشبوو بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ستبكات كه به‌جددی ئه‌م حكومه‌ته ده‌یه‌وێت رێككه‌وتن بكات، تاوه‌كو له ئه‌نجامدا ئه‌و بڕه‌ی كه دیاریده‌كرێت بدرێته هه‌رێمی كوردستان، چونكه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێ مووچه‌یه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌وه‌ى باسمانكرد بابه‌تێكی زۆر زۆر گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، داهاتی نه‌وت به‌شی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و به‌شی وه‌به‌رهێنان و هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی تر ناكات، له‌به‌رئه‌وه پێویست ده‌كات ئه‌و بودجه‌یه بنێردرێت هه‌تاوه‌كو بتوانرێت هه‌رێمی كوردستان له‌م نه‌هامه‌تیه ئابورییه رزگاری ببێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره باس له‌و مهترسییهدهكات كه له ئێستادا له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا به‌كردارى نه‌وتى رادهستنهكردووه، به‌داخه‌وه ده‌یڵێم، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌ممان بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 كردووه و گفتوگۆكان كراوه ده‌شزانیین كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و دوو بڕگه‌یه هه‌یه كه په‌یوه‌ندى به هه‌رێمه‌وه هه‌یه، زۆربه‌ی زۆری كوتله شیعیه‌كان ده‌ڵێن: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌زامه‌ند نیین به 250 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 430 بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و دهیفرۆشێت، ئه‌مه به‌پێی دۆكیومێنتی خۆیان هه‌یانه كه ئه‌م بڕه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌تا له‌ناو بودجه‌دا ئه‌و 250 هه‌زاره زیاد بكرێت بۆ ئه‌و بڕه كه ئه‌مه‌ش زۆر قورسه”.
ڕێزان شێخ دلێر له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باس له‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕگه‌یه جێبه‌جێ نه‌كات و نه‌وت نه‌نێرێت له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه واته ئه‌گه‌ر بودجه نه‌یه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق روونيده‌كاته‌وه كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان رازینیین به‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ هیچ پاره‌یه‌ك به‌ناوی مووچه‌خۆره‌وه یاخود به‌ناوی ههربابهتێكی تر بنێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: “به‌دڵنیاییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پێشووتریشدا بودجه‌یه‌ك دانراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌م بودجه‌یه به‌شی نه‌وتی لێبڕاوه و به‌شی خاڵه سنوورییه‌كانی لێبڕاوه ته‌نیا له‌كاتی خۆیدا 480 ملیار دینار بووه، دواتریش كرا به 320 ملیار ، بینیمان له‌پێش یاسای قه‌رزه‌وه له‌مانگی ئه‌یلوله‌وه حكومه‌تی عێراقی ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شی نه‌ناردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه وه‌كو فشار ده‌یكات له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا “ئیلتزام” بكات به ڕێكه‌وتنی نه‌وته‌وه بۆیه هه‌تا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش ڕازی نیین به‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ هیچ پاره‌یه‌ك به‌ناوی مووچه خۆره‌وه یاخود به‌ناوی ههربابهتێكی تر بنێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه‌سنوورییه‌كان و داهاتی فرۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو داهاته فیدڕاڵیه‌كان نه‌نێرێت بۆ حكومه‌تی به‌غداد”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ڕێزان شێخ دلێر ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:” مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات، راسته ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بڕگه‌یه جێبه‌جێ بكرێت به 250 هه‌زار به‌رمیل به رۆژانه و داهاتی هه‌رێمی كوردستان بێته‌وه بۆ به‌غداد ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی بكات ده‌توانیین بڵێين بارودۆخی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان باش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌بینیین هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بارودۆخی خراپه، ره‌نگه له‌ساڵێكدا چوار مانگ یان پێنج مانگ مووچه هه‌بێت، ئه‌مه چاره‌نووسه بۆ ساڵی 2021، چونكه هیچ گۆڕانكاریه‌ك نه‌بووه له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا تابڵێین بارودۆخی هه‌رێم باش ده‌بێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزه‌یران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








