په‌رله‌مانتارێكى شیعه: له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا 500 ملیار دینارى زیاده بۆ هه‌رێم دانراوه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پشكى هه‌رێم ته‌نیا یه‌ك ترلیۆن دیناره له بودجه‌دا، به‌ڵام له پرۆژه‌یاساكه‌دا ترلیۆنێك و 500 ملیارى بۆ دانراوه، ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌لاوه گرنگه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خالید جهشعهمى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌ندامى ته‌یارى حیكمهد به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌وه‌ى كه پێویسته سه‌ربه‌خۆبێت له‌ڕووى رێكخستنى داهاته‌كانی و داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بووه، له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021 دا بڕى ترلیۆنێك و 500 ملیار بۆ پشكى هه‌رێم دانراوه، له راستیدا پشكى هه‌رێم ته‌نیا ترلیۆنێكه”.
وتیشى: “حكومه‌تى هه‌رێم به ئێمه ده‌ڵێن: 800 هه‌زار مووچه‌خۆرمان هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن به‌غدا مووچه‌كه‌یان دابینبكات، به‌ڵام كاتێك ئێمه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین هیچ دیارنییه كه ئه‌م ژمارانه راستن یاخود نا”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات نه‌ناردنى پاره بۆ هه‌رێم وه‌رگرتنه‌وه‌ى پشكى به‌غدایه له داهاتى هه‌رێم و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “كاتێك به‌غدا پشكى خۆى له نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى هه‌رێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و حكومه‌ته وه‌رده‌گرێته‌وه حكومه‌تى هه‌رێم نیگه‌ران ده‌بێت و به‌غدا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه قوتى هه‌زاران مووچه‌خۆرى ده‌بڕێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه‌ى ئه‌وان نیگه‌رانن له‌باره‌یه‌وه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه”.
به‌پێى مادده‌كانى 10 و 11 كه تایبه‌تن به پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، پشكى هه‌رێم به 12.62% جێگیر كراوه، به‌ڵام له ماوى رابردوودا جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “پشكى هه‌رێم بۆ 13% زیادكراوه”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









