“حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماده‌یه دووباره ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران و عێراق رزگاربكات”

حه‌ده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر | فۆتۆ: Flickr
SNN
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نێت: گه‌ڕانه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ پۆستى پێشووى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق وه‌ستاوه، ده‌شڵێت: “حه‌یده‌ر عه‌بادى توانى له دۆخى قورس‌تر له‌وه‌ى كه ئێستا ده‌گوزه‌رێت عێراق رزگار بكات”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌قیل ردینى، یه‌كێك له ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق رێبه‌رى ده‌كرێت به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووتر تێڕوانینى تایبه‌تى خۆى هه‌یه بۆ دۆخى سیاسى، ئابوورى و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق، شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تواناى ئه‌وه‌ى پێده‌به‌خشن كه له ئێستا و داهاتووشدا عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێت له‌و دۆخه‌ى كه ئێستا تێیكه‌وتووه رزگارى بكات”.
وتیشى: “گه‌ڕانه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، دووباره بۆ سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ماوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا چه‌ند هاوپهیمانییهتیهك پشتيوانى تێڕوانینه‌كانى ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنى عێراق”.
عه‌قیل ردینى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “له رابردوودا كه حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌سه‌ر حوكم بوو دۆخى عێراق زۆر قۆناغى قورسترى له‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه تێپه‌ڕاند، ئه‌و عێراقى كرده‌وه به عێراقێكى به‌هێز و ئێستاش ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر نایشارێته‌وه، “له ئێستادا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك نزیكبوونه‌ته‌وه و له قۆناغى داهاتووى سیاسى عێراقدا كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن”.
حه‌یده‌ر عه‌بادى له ساڵى 2014 تاوه‌كو 2018 پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى به‌ڕێوه‌ده‌برد و له ئێستادا ته‌نیا رێبه‌رى هاوپه‌یمانى نه‌سر ده‌كات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
45 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
45 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









