ئۆپیك: گه‌شبینین كه 2021 ببێته ساڵى دووباره بووژانه‌وه‌ى بازاڕى نه‌وت

لۆگۆى رێخراوى ئۆپیك و ئامێرى ده‌رهێنانى نه‌وت | فۆتۆ: MEO
SNN
سكرتێرى گشتى رێكخراوى ئۆپیك رایده‌گه‌یه‌نێت: گه‌شبینین به دووباره بووژانه‌وه‌ى بازاڕى نه‌وت له ئه‌مساڵدا، ده‌شڵێت: “پێویسته ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌مان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن”.
محه‌مه‌د باركیندۆ، سكرتێرى گشتى رێكخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌كه‌رى نه‌وت (ئۆپیك) ئه‌مڕۆ له میانى به‌شداریكردنى له “دیدارى وزه‌ی جیهان” وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “گه‌شبینین به دووباره بووژانه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى نه‌وت له ئه‌مساڵدا، دواى ئه‌و داڕوخانه گه‌وره‌یه‌ى كه نرخى نه‌وت به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه به‌خۆیه‌وه بینى”.
وتیشى: “به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ندامى ئۆپیك و هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌تایبه‌ت ڕووسیا بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى رابگرین له نێوان خواست و خستنه‌ڕووى نه‌وتدا”.
محه‌مه‌د باركیندۆ نا دڵنیایی خۆى له‌باره‌ى بازاڕى نه‌وت نه‌شارده‌وه و باسى له‌وه‌شكرد: “ئێمه هه‌موومان ئه‌و راستییه ده‌زانین كه بازاڕى نه‌وت و ئه‌و بووژانهوهیهى كه ئێستا نرخى نه‌وت به‌خۆیه‌وه بینیوویه‌تى نادڵنیایه، پێویسته ئێمه زیاتر ئاگاداربین و بیپارێزین، به‌ڵام هێشتاش ئومێدمان هه‌یه كه ئه‌مساڵ ساڵى بووژانه‌وه‌ى بازاڕى نه‌وت بێت”.
نرخى نه‌وت ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینووه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 55 دۆلار، هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تهكسس گه‌یشته 52 دۆلار، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بازدانبوو كه نرخى نه‌وت له ماوه‌ى 11 مانگى رابردوودا به‌خۆیه‌وه بینى.
له مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى 2020دا ئه‌ندامانى ئۆپیك له‌ڕێگه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى خستنه‌بازاڕى نه‌وت هه‌وڵیاندا نرخى نه‌وت جێگیر بكه‌ن پاش ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ى كه به‌خۆیه‌وه بینى، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ڕووسیا و سعودیه‌وه پێشوازى لێكرا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








