
بەرپرسەکەی تەندروستی جیهانی و کەسێک کە ڤاکسینەکەی لێدەدرێت فۆۆ: گێتی
SNN
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاستێکی بۆ ئەو پڕوپاگەندانە دانا کە پێیانوابوو پێکوتەکانی کۆرۆنا تووشبووەکان دەکوژێت و دەڵێت: “لای ئێمە هیچ مردنێک بە ڤاکسین تۆمار نەکراوە”.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوەکە کە (Mariângela Simão)یە و بەرازیلییە و تەمەنی 64 ساڵە، رایدەگەیەنێت “لە رێکخراوەکەی ئەواندا هیچ مردنێک بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە”.
ئەم لێدوانەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا وا بڵاوکرایەوە کە پێکوتەی فایزەر چەند کەسێکی کووشتووە پاش بەکارهێنانی.
رۆژی 14ی ئەم مانگە ئاژانسی دەرمان و سەلامەتیی نەرویج رایگەیاند “دوای ئەوەی پێکوتەی دژە کۆرۆنای جۆری فایزەر و بیونتیک-یان وەرگرت، 23 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە”.
ئاژانسەکە ئاشکرایکرد “هەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینەکەیان لێدراوە، تەمەنیان 80 ساڵ و بەرەو ژوور بووە، بۆیە چاو بەو رێنماییەدا دەخشێننەوە کە رێگە دەدات خەڵکی ئەو تەمەنانە پێکوتەکە لەخۆیان بدەن”.
کەناڵی NRKی نەرویجی لە زاری شتاینەر مادیسن وتەبێژی ئاژانسی دەرمانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند “ئەم حاڵەتە ئاساییە روودانی، لەبەرئەوەی ڤاکسینەکە خۆی کاریگەری نەرێنیی لاوەکی هەیە، لەسەر بەساڵاچووانیش ئەوانەی بەرگرییان لاوازە نەرێنیی تر دەبێت”.
دوای ئەو رووداوە پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستیی نەرویج رایگەیاند “بەو رێنماییانەدا دەچنەوە کە رێ بە بەساڵاچووان دەدات ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەخۆیان بدەن”.
مانگی دیسەمبەری ساڵی پار حکومەتی نەرویج رایگەیاند “دەستیکردووە بە کوتانی هاووڵاتیانی خۆی و لە خەڵوەتگەی پیریی وڵاتەکەوە دەستیپێکردووە، تائێستاش 25 هەزار کەس بە پێکوتەی فایزەر و بیۆنتیک کوتراون”.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









