“به‌غدا ده‌توانێت به‌ڕێوه‌بردنى كێڵگه نه‌وتییه‌كان و خاڵه گومركییهكانى هه‌رێم بكاته هاوبه‌ش”

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: مه‌ترسییه‌كى جددى هه‌یه كه به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر به‌پێى ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت و خاڵه گومركییه‌كان ده‌بێته هاوبه‌ش”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: “سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌فدانه‌ى هه‌رێم كه له ماوه‌ى رابردوودا هاتوونه‌ته به‌غدا پێیانوتراوه كه چیتر به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى سیاسى مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ناكات، به‌ڵكو به‌پێى ده‌ستوور مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌پێى ده‌ستوور مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم واتاى چییه له‌ڕووى یاساییه‌وه؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “به‌پێى ده‌ستوورى عێراق به‌ڕێوه‌بردنى خاڵه گومركییه‌كان هاوبه‌شه له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند، هاوكات مه‌له‌فى نه‌وت بۆ عێراق مهلهفێكى سیادییه و پێویسته له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه بێت، ئێستاش ئێمه ده‌بینین هه‌رێم نه نه‌وتى راده‌ستكردووه و نه به‌ڕێوه‌بردنى خاڵه گومركییهكانیش هاوبه‌شه، له‌به‌ر ئه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ رێگه‌نه‌دراوه عێراق بێت، سبه‌ى به‌پێى ده‌ستوور دێت، خۆ ناشكرێت شه‌ڕى له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پشتيوانى ئه‌و لایه‌نه ده‌كات كه ده‌ستوور جێبه‌جێده‌كات”.
ڕێبوار كه‌ریم باس له‌وه‌شده‌كات: “له عێراق سیستمى سیاسى و كارگێڕى فیدراڵى و لامه‌ركه‌زییه، به‌ڵام سیستمى دارایی مه‌ركه‌زییه، واته ناكرێت نه‌وت كه به‌شێكه له سه‌رچاوه‌ى دارایی به لامه‌ركه‌زى بكرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر هه‌بوونى مه‌ترسى ده‌كات له‌سه‌ر هه‌رێم به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه و ده‌شڵێت: “سه‌رجه‌م هێزه‌كانى عێراق له‌وانه‌ى كه زۆر نه‌یارى كوردن و ئه‌وانه‌شى كه دۆستى كوردن به ئێمه و حكومه‌تى هه‌رێم و ته‌نانه‌ت نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازیشیان وت كه چوونه به‌غدا، چیتر كاتى ئه‌وه نه‌ماوه كه به سیاسى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكه‌ن، به‌ڵكو به ده‌ستوور مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه كه روونمانكرده‌وه”.
ڕێبوار كهیم باس له‌وه‌شده‌كات، “من و په‌رله‌مانتاره‌كانى كورد لێره ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ حكومه‌تى هه‌رێم و شه‌قام روونكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م مه‌ترسییه ئاگادربن، هیوادارین ئه‌مه روونه‌دات، به‌ڵام راستییه‌كه هه‌ر ئه‌مه‌یه كه ئێمه روونمانكردووهتهوه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









