ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، جێگره‌وه چییه؟

SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گه‌نه به غدا به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه نه‌گه‌نه رێككه‌وتن نوێنه‌رانى كورد هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیان هه‌یه؟
هه‌رچه‌نده حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق توانیان له‌سه‌ر پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆى فشارى لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تیش شیعه‌كان پشكى هه‌رێم كه بریتییه له 12.67%ى كۆى بودجه له مادده‌كانى 10 و 11 دا جێگه‌ى كراوه‌ته‌وه مه‌ترسى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره وه‌ك خۆى تێنه‌په‌ڕێنرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌درێت.
هه‌بوونى جێگره‌وه (به‌دیل) یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه ئێستا باسى لێوه‌ده‌كرێت له ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، له‌و باره‌یه‌وه ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: “یه‌كێك له رێگاچاره جێگره‌وه‌كانى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا بریتییه له، ناردنى مووچه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئێمه‌ش له رابردوو و له ئێستاشدا كارمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه و پشتگیرییه‌كى باشى هه‌یه”.
وتیشى: “ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار چه‌ند پێشنیارێكى تریشمان هه‌یه وه‌ك جێگره‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین هه‌رێم و به‌غدا ئه‌مڕۆ بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتن، هیواداریشین بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن پێشنیاره‌كانمان ئاشكرا ده‌كه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ڕێبوار كه‌ریم، باس له‌وه ده‌كات هه‌بوونى جێگره‌وه ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداش هه‌ر گرنگه و ده‌ڵێت: “گرنگه جێگره‌وه‌مان هه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر بشگه‌نه رێككه‌وتن ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌رێم دواى دوو مانگ په‌شیمانبێته‌وه له ناردنى نه‌وته‌كه‌ى، ئه‌مه‌ش گرفتى گه‌وره دروستده‌كات و هه‌مان كێشه‌ى ئێستا دووباره ده‌كاته‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “هیواخوازین شاندى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى رێككه‌وتنى هه‌بێت، چونكه ئێستا كێشه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق نییه، به‌ڵكو له په‌رله‌مانى عێراقه و لایه‌نه عێراقییه‌كان زۆر به‌ڕوونى ئه‌وه‌یان وتووه كه ده‌یانه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێم مه‌له‌فى نه‌وت راده‌ستبكات، راده‌ستنه‌كردنى مایه‌ى قبوڵكردن نییه”.
ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌وز به پێچه‌وانه‌ى ڕێبوار كه‌ریم پێیوایه هیچ به‌دیلێك نییه له ئێستادا كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى كورده‌وه په‌سه‌ندكرابێت له ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا و له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “تا ئێستا هیچ كه‌سێك له هیچ لایه‌نێك جێگره‌وه (به‌دیلێك)ى پێشكه‌شنه‌كردووه له ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته ئێمه چى بكه‌ین، ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م شانده‌ى هه‌رێم بگاته رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه روونه‌دات، تا ئێستا هیچ پلانێكى جێگره‌وه نییه”.
وتیشى :”له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م جێگره‌وه‌یه په‌یوه‌ندى به قوتى سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئاسان نییه به‌ته‌نیا لایه‌نێك پێشكهشیبكات، چونكه له كۆتاییدا ئه‌وه بابه‌تێكه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه لۆبى سیاسى بۆ بكه‌ن”.
له ماوه‌ى رابردوودا میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، “مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه: بۆ له‌مه‌ودوا مووچه له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى داهات دابه‌شده‌كرێت 30 رۆژ جارێك، وه‌زاره‌تى دارایی سه‌رپشككراوه كه به‌پێى داهات ده‌ستبۆ لێبڕینى مووچه به‌رێت”، ئه‌مه‌ش به بۆچوونى شیكهرهوانى سیاسى، “نیشانه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و به‌دیله‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یی كردووه بۆ ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









