دانیشتوانى پرۆژەى سائیب سیتى”لەبەر دانەنانى پێوەرى ئاوى زیرەک هەر ماڵێک 500 هەزار دینار سزا دراوین”

SNN
ژمارەیەک لە دانیشتوانى پرۆژەى سائیب سیتى لە سلێمانى گردبونەوەیەکى ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و تێدا داواکاربوون خزمەتگوزارى بۆ پرۆژەکەیان دابین بکرێت و هاوکات کەموکورتى پرۆژەکە لەسەر حسابى بەشداربووانى پرۆژەکە هەژمار نەکرێـت.
سامان عەبدوڵا، نوێنەرى بەشداربووانى پرۆژەى سائیب سیتى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند :”پرۆژەکەمان لە ساڵى 2014وە تەواو بووە، کە دەبێت وەبەرهێنەر ماستەر پلانى پرۆژەکە لە 100%جێبەجێ بکات، بەڵام پرۆژەکە تاوەکو ئێستا تەواو نەبووە، لەوانە بنکەى تەندروستى و قوتابخانە و باخچەى ساوایان و مارکێتى شیاوى تێدا نییە، کە لە کاتى خۆیدا یەک یەکەمان کڕیوە بە 9 دەفتەر دۆلار بۆ ئەوە کڕیمان کە ئەو پرۆژەیە چۆن لە دیزاینەکەیدا هاتووە بەو جۆرە جێبەجێ بکرێت بەڵام ئەوە چەند ساڵى بەسەردا تێپەڕیوە کەس گوێ لە داواکاریەکانمان ناگرێت”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد”لە کاتى دروست کردنى یەکەکاندا بیر لە دانانى پێوەرى زیرەک ئاو نەکراوە بەڵام ئێستا بە جیا کۆمپانیایەک هاتووە لەبەر ئەوەى پێوەرى ئاو نەبەستراوە هەر ماڵى بە 500 هەزار دینار غەرامە کردووە کە ئەمە پێچەوانەى یاسایە”.
وتیشى”ئێمە رووى داواکاریمان دەکەینە پارێزگارى سلێمانى و دەستەى وەبەرهێنان بۆ ئەوەى کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









