“كورتهێنان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقدا بۆ كه‌مترین ئاست كه‌مده‌كرێته‌وه”

كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه
SNN
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: رێژه‌ى كورتهێنان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا بۆ كه‌مترین ئاست كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه موسه‌نا سامه‌رایی، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵه‌كانى خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى كورتهێنان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا بۆ كه‌مترین ئاست كه‌مبكه‌ینه‌وه و هه‌وڵیشمانداوه خه‌رجى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت كه‌مبكه‌ینه‌وه و هانیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى داهات زیاد بكه‌ن، ئه‌و كاره‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 كه قه‌باره‌كه‌ى 164 ترلیۆن دیناره، 63 ترلیۆن دینار كه یه‌كسانه به 43 ملیار دۆلار كورتهێنانى هه‌یه، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م كورتهێنانه و رێگریكردن له له‌كۆنترۆڵ ده‌رچوونى له ماوه‌ى رابردوودا بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیاریدا به به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار و جێگیركردنى نرخى 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 147 هه‌زار دینار.
قسه‌كانى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌كاتێكدایه كه پێشتر شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “ئێمه له لیژنه‌ى دارایی رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خه‌رجییه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
وتیشى: “گرنگى له‌پێشینه له پرۆژه‌یاساكه‌دا بۆ خه‌رجییه سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، شایسته‌ى دارایی جوتیاران، به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان، خه‌رجى حاكیمه و خه‌رجییه‌كانى پرۆسه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنایه”.
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانیدا شیروان میرزا باسى له گه‌وره‌ى قه‌باره‌ى خه‌رجییه‌كان كرد و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو :”قه‌باره‌ى خه‌رجییه‌كان و پرۆژه‌یاساى بودجه زۆر زۆره كه بریتییه له 164 ترلیۆن دینار، له‌به‌ر ئه‌وه له لیژنه‌ى دارایی رێككه‌وتووین له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى هه‌مان لیژنه رایگه‌یاند: “له ئێستادا لیژنه‌ى دارایی سه‌رقاڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساكه‌یه له 164 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 120 یان 130 ترلیۆن دینار”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








