تاوه‌كو كۆتایی مانگى ئازار ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌گاته عێراق

ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو كۆتایی مانگى ئازار ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌گاته عێراق، ده‌شڵێت: “به سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ته‌ندروستى لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى ڤاكسینى كۆرۆنا”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم بەتەواوەتی کات و رۆژی هاتنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرەسی کۆرۆنا بۆ عێراق دیاری نەکراوە، بەڵام بەپێی ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییەی کە هەمانە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ ئەوان دووپاتیدەکەنەوە کە لە کۆتاییەکانی مانگی سێ ڤاکسینەکە بەردەست دەبێت”.
له‌باره‌ى پشكى هه‌رێمه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “وەک دەزانرێت حکومەتی عێراقی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی هەیە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بۆ دابینکردنی ڤاکسین، بەپێی گرێبەستەکە نزیکەی شانزە ملیۆن پێکوتە بەشی عێراقە، لەقۆناغی یەکەم ملیونێک و 500 هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق، لەو رێژەیەش بەدڵنیای پشکی هەرێمی کوردستانی تێدایە ئەوکاتەی کە دەگاتە عێراق، سەبارەت بەڕێژەکەش لەکاتی خۆیدا دیاریدەکرێت، بەڵام مەجالی تێدانیە پشکی هەرێمی کوردستان پارێزراوە لەبابەتی هاتنی ڤاکسین رێکخراوی تەندروستی جیهانیش خۆی ئاگاداری ئەم بابەتەیە”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “لیژنەیەک پێکهێنراوە بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستیی هەرێم بۆ دانیشتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمێنەرانی ڤاکسین كه په‌سه‌ندكراون چەند کۆبونەوەیەکمان لەگەڵدا ئەنجامداون وە بەردەوامیش دەبێت، ئەمەش شتێکی ئاساییە کۆبونەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تاوەکو ئەگەر کەموکورتیەک هەبێت لەو بەشە ڤاکسینەی هەرێمی کوردستان تا بۆ خۆمان ڤاکسینەکە بکڕین و ئەو کەموکورتیە پڕبکەینەوە بۆ هاووڵاتییانی خۆمان دابینیبکەین”.
د.ئاسۆ حەوێزی سەبارەت بە گرنگى له‌پێشینه لە وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا باس له‌وه‌شده‌كات: “ئەو ئەولەویاتانە ستانداردی جیهانین، کە دابه‌شكراون بۆ سێ گروپ، گروپی مه‌ترسیداری پێیده‌ڵێن: له‌شكری سپی، ئه‌وانه‌ی كەبەرکەوتنیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تووشبووانی كۆرۆنا پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه، گروپی دووه‌میش -هێزی”ئەمنی”ده‌گرێته‌وه، گروپی سێیه‌میش به‌ساڵاچووان دەگرێتەوە بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کەچینەکانی تر بواری وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان نەبێت نەخێر، بەڵام ئەوانە لەقۆناغی یەکەمدا ئەولەویەتن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزه‌یران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزه‌یران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزه‌یران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








