“هیچ بیانوویه‌كمان نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ به‌غدا كه به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم نه‌نێرێت”

هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاراسته‌یه‌كى تووند له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌یه به ئاراسته‌ى رێگه‌نه‌دان به رێككه‌وتنى هه‌رێم و ناوه‌ند، ده‌شڵێت: “هیچ بیانوویه‌كمان نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ به‌غدا كه به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم نه‌نێرێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكان له شارى هه‌ولێر رایگه‌یاند: “ئێمه له‌گه‌ڵ شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو دره‌نگانێكى شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر هێڵ بووین، ئه‌وان كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن، له دوو رۆژى داهاتووشدا ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه كراوه هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی و پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2021ى تێبپه‌ڕێنرێت”.
وتیشى: “شاندى باڵاى هه‌رێم هیچ بیانوویه‌كیان نه‌هێشتووه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا رێكنه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پشكى بودجه‌ى هه‌رێمى تێبپه‌ڕێنرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له په‌رله‌مانى عێراق ئاراسته‌یه‌كى تووند هه‌یه كه نایه‌وێت پشكى هه‌رێم بنێردرێت و نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن”.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد: “كێشه‌كه له ئێستادا له‌سه‌ر مادده‌ى 11ى پرۆژه‌یاساكه‌یه، كه په‌یوه‌سته به راده‌ستكردن و هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌رێم كێشه‌ى نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌دا چ به راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بێت یاخود به راده‌ستكردنى داهاتى ئه‌و نه‌وته بێت”.
قسه‌كانى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه 113 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌میانى یاداشتێكدا كه له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى چه‌ند مادده‌یه‌ك له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق خستوویانه‌ته‌ڕوو داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر پشكى خۆى 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ستى سۆمۆ بكات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









