ساڵى رابردوو 3.4 ملیۆن بارهه‌ڵگر له ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل هاتووچۆیان كردووه

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل له‌نێوان هه‌رێم و توركیا | فۆتۆ: AA
SNN
وه‌زیرى بازرگانى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ساڵى رابردوو ده‌روازى ئیبراهیم خه‌لیل زۆرترین هاتووچۆى بازرگانى تێدا كراوه، ده‌شڵێت: “3 ملیۆن و 400 هه‌زار بارهه‌ڵگر له‌و ده‌روازه‌یه‌دا هاتووچۆیان كردووه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه روهسار بكیجان، وه‌زیرى بازرگانى توركیا ئامارى هاتووچۆى بازرگانى وڵاته‌كه‌ى له ساڵى رابردوودا راگه‌یاند و وتى: “ساڵى رابردوو ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل كه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئێمه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه زۆرترین هاتووچۆى بازرگانى تێداكراوه”.
وتیشى: “سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڵام هاتووچۆى بازرگانى له‌و ده‌روازه‌یه نه‌وه‌ستا و كۆى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كه له‌و ده‌روازه‌یه‌وه هاتووچۆیان كردووه ساڵى پار گه‌یشتووه‌ته 3 ملیۆن و 400 هه‌زار بارهه‌ڵگر”.
وه‌زیرى بازرگانى توركیا ئاماژه به ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه ده‌كات كه له توركیاوه هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێم و ده‌شڵێت: “ساڵى رابردوو ته‌نیا له توركیاوه ملیۆنێك و 90 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگرى بازرگانى چوونه‌ته ناو خاكى عێراق له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه”.
روهسار بكیجان باس له‌وه‌شده‌كات: “ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وشكانى توركیایه له‌ڕووى قه‌باره‌ى هاتووچۆى بازرگانى تێیدا”.
وڵاتى توركیا خاوه‌نى 203 ده‌روازه‌ى سنوورییه، كه 30 دانه‌یان وشكانین، هه‌شت دانه‌یان ته‌نیا هێڵى ئاسنیان تێدایه، 101 دانه‌یان ده‌ریایین و 64 دانه‌یان ئاسمانین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








