لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەدا سەرۆککۆمار لەگەڵ شاندی هەرێم و فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبووەوە

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
سەرۆککۆمار لەگەڵ شاندی هەرێم و بەشێک لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبووەوە و پاراستنی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان وەک سەرجەم ھاووڵاتیان دیکەی عێراق بێ جیاوازی جەختی لێکرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ھەرێم بۆ بەغدا و بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق و لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دانوستانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بەگرنگییەوە جەختکرایەوە لەگەییشتن بە رێگاچارەی گونجاو و بنەڕەتی بۆ کۆتاییھێنان بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان وەک سەرجەم ھاووڵاتیان دیکەی عێراق بێ جیاوازی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی کۆتاییھێنان بەقەیرانی مووچە و کەمکردنەوەی لێکەوتە داراییەکان لەسەر خەڵک، ھاوکات بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ساڵی 2021 و زامنکردنی مافی تەواوی ناوچە و پێکھاتەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان لە ململانێی سیاسی و کێشمەکێش.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









